
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٣٨٥ كرێكاری كارخانه‌ی كاشیی ئیسفه‌هان هه‌روا له باروودۆخێكی ناڕوونی شوغڵی و بژێوی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، كرێكاران له ساڵی ٩٥ و ٩٦ه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه ئه‌وساڵیش له مانگی پووشپه‌ڕه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پاش سپاردنی كارخانه‌ی كاشیی ئیسفه‌هان به به‌شی خسووسی له ساڵی ٨٨هوه، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بیلاته‌كلیفی شوغڵی و بژێوی به‌ره‌وڕوون و به ده‌یان جار له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
