به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٣٠ كارگه‌ری كارخانه‌ی پیتاندنی مس له مه‌عده‌نی ئالووی كرمان، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه به بیانووی ته‌واوبوونی به‌شێك له پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
ئه‌و كرێكارانه كه خه‌ڵكی بوومی ناوچه‌كه‌ن، مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كردبوو. به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی میللی سه‌نعه‌تی مسی ئێران به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی كارگه‌رانیان بۆ سه‌ر كار دابوو، به‌ڵام یه‌ك مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم تێپه‌ڕیوه و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵ نه‌گیراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی بێكاری تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و داوا ده‌كه‌ن چاره‌نووسی پیشه‌ییان ڕوون بكرێته‌وه.