کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بیست و دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵه‌ زنجیزه‌ییه‌كان

download 3

هێندێك لهڕووداوهكان لهبیری مێژوویی كۆمهڵگایهكدا هیچكات ناسڕدرێنهوه‌. كوشتاری دهیهی ٦٠ی ههتاوی، قهتڵوعامی بهندكراوانی سیاسی لهمانگهكانی كۆتایی هاوینی ساڵی ٦٧، قهتڵهزنجیزهییهكانی پاییزی ٧٧ و سهرهنجام كوشتاری پتر لهههزار و ٥٠٠ كهس لهناڕازیانی مانگی خهزهڵوهری ساڵی ٩٨، لهزومرهی ئهو ڕووداوانهن. ئهم جهنایهتانهبرینێكی قووڵیان لهجهستهی كۆمهڵگا دا و هێستاش كههێستایه، بهجێماوانی ئهم جهنایاتهكهباشترین ئازیزانیان لهدهست دا  و ئهو كۆمهڵگایهی كهوهها زهربهیهكی خۆفناكی وێكهوت، نهیانتوانیوهبرینهكانیان ساڕێژ بكهن. كاتێكی زۆری پێویست بوو تا بنهماڵهكان و كۆمهڵگا، نیشانهیهك لهگۆڕهبهكۆمهڵ و بێناونیشانهكان بدۆزنهوه‌. گۆڕستانی خاوهران كه قوربانیهكانی تێدا ناشترابوو، دواتر بوو بهژوانگهی بنهماڵهكان. ئهو ئازیزانه، بهفهرمانی خوێنڕێژترین سهرانی ئهم ڕژیمهلهباڵاترین ئاستدا و لهسیاچاڵهكان و لهبێدادگا چهند دهقیقهییكاندا ئێعدام كرابوون

ئهو پاییزهخۆفناكه، ١٠ ساڵ دواتر ڕوخساری خۆی  بهكۆمهڵگا نیشان دایهوه. “پیروز دهوانیكهلهسێههمی خهرمانانی ساڵی ٧٧ لهماڵی خۆی ڕۆیشتبووهدهرێ، ئیتر نهگهڕایهوه‌. لهپاییزدا بوو كهوتیان، تهرمهكهی لهپهنا ڕێگهی ئاسن سووتێندراوهو ناشتراوه‌. له٣١ی مانگی خهرمانانداحهمید حاجی زاده‌”ی نووسهر و ڕۆڵه٩ ساڵهكهی بهزهبری ٣٨ چهقۆ لهماڵی خۆیاندا كوژران. ئهوهڵی مانگی سهرماوهز،داریوش فروههرو هاوسهرهكهیپهروانهئێسكهندهریبهزهبری دهیان چهقۆ لهماڵهكهیاندا كوژران. ١٢ و ١٨ی سهرماوهز،محهممهد مۆختاریومحهممهد جهعفهر پویهنده“‌ لهڕادیكاڵترین ئهندامانی ناوهندهی نووسهرانی ئێران كوژران و تهرمهكانیان لهدهورووبهری شار دۆزرایهوه‌. دواتر مهعلووم بوو كهلهقهتڵوعامی بهندكراوانی سیاسییهوهتا پاییزی ساڵی ٧٧، پتر له٨٠ كهس لهنووسهران، وهرگێڕان، شاعیران و چالاكانی سیاسی و مهدهنی، بهشێوازیجۆراوجۆر كوژراون. ئهحمهد میرئهعلایی، غهفار حسێنی، مهعسوومهمۆسهدێق، عهلی ئهكبهر سهعیدی سیرجانی، ئهحمهد تهفهزۆلی، تهنیا ناوی چهند كهس لهقوربانیانی ئهو قهتڵانهن كه دواترئاشكرا بوون.

كاتێك كهڕژیم بهتایبهت قهتڵی وهحشیانهی داریوش فروههر، پهروانهئێسكهندهری، محهممهد مۆختاری و محهممهد جهعفهر پویهندهیان بۆ نهشاردرایهوه، وهزارهتی ئیتلاعات له١٥ی بهفرانباری ساڵی ٧٧دا، لهڕێگهی ڕاگهیهندراوێكهوه، هۆكار و بڕیاردهری ئهم قهتڵانهی ژمارههیهك لهپێرسۆنێلهكانی وهزارهتی ئیتیلاعات واته‌ “هاوكارانی بیرچهوت و سهرهڕۆ كهبوونهداردهستی مۆرهی نهێنیی بێگانهكانپێناسهكرد. خامنهیی ڕێبهری جهنایهتكاری نیزام وتی: “بێگومان كهسانێك كهئهم قهتڵانهیان ئهنجام داوههێزی نیزام نین و دهست و پهیوهندی بێگانهكانن“. ههڵبهت جێگای پرسیارهكهكۆمهڵكوژیی دهیهی ٦٠ و قهتڵوعامی بهندكراوانی سیاسی، كام بهناودهست و پهیوهندی بێگانهكانئهنجامیان داوه‌. لهڕاستیدا ههوڵی ڕژیم هیچ شتێك نهبوو بێجگهلهبردنهدهرهوهی هۆكار و بڕیاردهرانی ئهم جهنایهتانهلهبازنهی تیرڕهسی كۆمهڵگا. ئهم قهتڵانهلهسهردهمی عهلی فهلاحیان وهزیری ئیتلاعاتی دهورانی سهرۆك كۆماریی ڕهفسهنجانی، قۆربانعهلیی دۆری، یهكهمین وهزیری ئیتلاعاتی دهوڵهتی خاتهمی دا، ئهنجام درابوون.  لهگهڵ ئاشكرابوونی ڕۆڵی وهزارهتی ئیتلاعات لهم قهتڵانهدا، خامنهیی سیستمی ئیتلاعاتی موازیی خۆی لهناو سپادا پێكهێنا و لهمهبهدوا، ئیتلاعاتی سپا بوو بهگرینگرین ئۆرگانی ئهمنییهتیی ڕژیم.

٢١ ساڵ پاش ئهم قهتڵانه، واتهلهجهرگهی كوشتاری ناڕازیانی مانگی خهزهڵوهری ساڵی ١٣٩٨ و بههۆی وتهتازهكانی مستهفا پورمحهممهدی و وڵامی محهممهد نیازی بهناوبراو، بۆ جارێكی دیكهتهوهری ئهم قهتڵانههاتنهوهناو میدیاكان، ههر بۆیهههر دووی ئهم خوێنڕێژانهلهناوهندی ئهم قهتڵانهدا بوون. مستهفا پورمحهممهدی وتی كه‌ “ئهوانهكهسی سهرهڕۆ نهبوونو بهمجۆرهڕهوایهتی ڕهسمیی لهئیعتبار خست. وتهكانی ئهو لهگهڵ كاردانهوهی محهممهد نیازی كهلهو سهردهمهدا سهرۆكی ڕێكخراوی قهزایی هێزهچهكدارهكان بوو، بهرهوڕوو بۆوه‌. پورمحهممهدی كهسێكی بێ پێناس نهبوو، ئهو یهكێك لهبهرپرسانی ڕاستهوخۆی ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی لهساڵی ٦٧، جێگری دهرهوهی وڵات و جێگری وهزری ئیتیلاعات، واتهعهلی فهلاحیان، وهزیری ناوخۆی دهوڵهتی یهكهمی ئهحمهدی نهژاد، ڕاوێژكاری دهزگای قهزایی و وهزیری دادگوستهریی دهوڵهتی یهكهمی ڕووحانی بوو. ئهو لهوپهڕی بێشهرمیدا و لهحاڵێكدا كهسهرۆكی هێندێك لهئۆرگانهسهركوتهكانی ڕژیمبوو، مودهعی بوو كه‌ “ئهگهر مێژووی سیاسهتی وڵاتانی جیهان ههڵسهنگێندرێ، ئهوكات دهبینن كههیچ نیزامێكی دیمۆكراتیكی هاوشێوهی ئێران بوونی نییه‌”. نیازی كهلهئاست ناوبراو كاردانهوهی لهخۆی نیشان دابوو، كهسێكهكهسهرۆكی بێدادگاكانی ئهرتهش لهئۆستانی ههمهدان، كرماشان و كوردستان، سهرۆكی قهزایی هێزهچهكدارهكان، دادستانی نیزامی تاران لهسهردهمی ڕوودانی قهتڵهزنجیرهییهكان و بهرپرسی پێڕاگهیشتن بهپهروهندهی ئهم قهتڵانهبووه‌. نزیك ٤ ساڵ پاش قهتڵهزنجیرهییهكان دیوانی باڵا، سهرهنجام لهبهفرانباری ١٣٨١، مهحكوومییهتی ١١ كهسی له١٨ تۆمهتبارهكهی ئهم پهروهندهیهتهئیید كرد. لهو جێگهوهكهبنهماڵهی قوربانیان دژایهتیی خۆیان لهگهڵ حوكمی ئێعدامی تۆمهتباران ڕاگهیاند، بهرپرسانی قهزایی ڕژیم ئهم مهحكوومانهیان بهخشی و تهنیا چهند كهسێكیان بهحوكمی كورت ماوهی زیندان مهحكووم كران. پێویستهئاماژهبكرێ كهپارێزهری بنهماڵهی قوربانیان كهبهشێكی لهو پهروهندهجهنایهتكارانهیهلهقاودا بوو، بهزیندان مهحكووم كرا.

ئهگهرچی لهڕوانگهی كاربهدهستانی ڕژیمهوهئهم پهروهندهیهبهستراوه، بهڵام ئاشكرایهكهلهڕوانگهی بهجێماوان و بنهماڵهی ئهم قوربانیانه، لهڕوانگهی كۆمهڵگا و بزووتنهوهی دادخوازییهوه، تهنیا كاتێك ئهم پهروهندانهدهبهسترێن كهههموو هۆكار و بڕیاردهرانی ئهم قهتڵانهلهدادگا جهماوهرییهكاندا بهتاوانی قهتڵهزنجیزهییهكان و ههموو جهنایاتێك كهلهپتر لهچوار دهیهدا ئهنجامیان داوه ،موحاكمهبكرێن. ئهگهر سهركوتگهریی مانگ و حهفتهكانی ڕابردووی ڕژیم و سهرههڵدانی كۆرۆنا و داماویی ڕژیم لهكۆنتڕۆڵ كردنی، ڕێگهبهخهڵك نادات كهههروهك ساڵانی ڕابردوو ڕێوڕهسمی بهرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی قهتڵهزنجیرهییهكان بهڕێوهبهرن، بهڵام بێگومان جینۆسایدی دهیهی ٦٠، قهتڵوعامی بهندكراوانی سیاسی لهساڵی ٦٧، قهتڵهزنجیرهییهكانی ساڵی ٧٧ و كوشتنی ناڕازیان مانگی خهزهڵوهری ٩٨، ڕووداوگهلێك نین كهلهبیری مێژوویی ئهم كۆمهڵگایهدا بسڕدرێتهوه‌. لهههمان حاڵدا ئهم كۆمهڵگایهفێر بووهكهڕێگایهكی بێجگهلهموقاومهت لهبهرامبهر دیكتاتۆریی ئهم ڕژیمهو خهبات لهپێناو ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی، لهبهر نییه‌.