فڕۆكه‌یه‌كی موسافیرهه‌ڵگری شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی هێند، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ به ١٨٤ سه‌رنشینه‌وه له‌وانه ١٠ منداڵ و حه‌وت خه‌ده‌مه‌ی گه‌شته‌كه، له‌كاتی نیشتنه‌وه له هێڵی فڕۆكه‌خانه‌ی باشووری هێند، تووشی ڕووداو بوو.
له‌م ڕووداوه‌دا، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ١٧٠ كه‌سیش برینداربوون كه دۆخی هه‌ندێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌وته‌ی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی هێند، ئه‌م فڕۆكه‌یه كه له وڵاتی “دۆبه‌ی” ده‌گه‌ڕاوه، له‌كاتی نیشتنه‌وه به‌هۆی لادان له‌سه‌ر هێڵی دیاری كرا‌و تووشی ڕووداو و بووه‌ته دوو كه‌رته‌وه.