كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژن له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، خوازیاری كۆتایی هێنان به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سیاسه‌تی ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له ژێر ناوی سامان‌دانی شارومه‌ندانی نایاسایی، پڕۆژه‌یه‌كی هه‌ده‌فمه‌ند بۆ وه‌لانانی جه‌سته په‌راوێزخراوه‌كان، سه‌ركوتی سیاسی و په‌ره‌پێدانی نه‌زمی میللی و جیاوازی جنسیه‌تیه. له نێو په‌نابه‌راندا ژنان زۆرترین كاریگه‌رییان به‌ر كه‌وتووه، چوونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان بۆ ژنان هیچ واتایه‌كی نییه. به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه له ئێران به‌دونیا هاتوون و به‌شێكی دیكه‌یان ساڵانێكی زۆره له ئێران ده‌ژین و هیچ شوێنێكی دیكه‌یان نییه. ژنانی ئه‌فغانستانی كرێكارانی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا بوون كه له كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان، كێڵگه‌ی كه‌شاوه‌رزی، باخ و وێلاكان به كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و به‌بێ بیمه كاریان كردووه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌فغانستان به واتای سه‌ركوتی زۆرتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی تالیبان و كه‌لتووری پیاوسالاری ئه‌و وڵاته‌یه و گیانیان له مه‌ترسی دایه. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری كۆتایی هێنان به سنوورداشكردن، بێڕێزی و بێبه‌شكردنی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی له مافه‌كانیانین.