کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆ یادی گیان به‌خت كردووانی بۆمبارانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه‌

13920321103239752668074

13920321103239752668074

ئهمڕۆ یهكشهممه٢٥ی مانگی ڕهشهممهساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی شاری ههڵهبجهیهلهلایهن ڕژیمی جهنایهتكاری بهعسی عێراقهوه‌. ٣٢ ساڵ لهمهوبهر لهگهرمهی شهڕی كۆنهپهرستانهی نێوان ئێران و عێراقدا، شاری ههڵهبجهكهوتهبهر هێرشی فڕۆكهی جهنگیی ئهرتهشی عێراقهوهكهههڵگری گازی كوشندهبوو و لهماوهی كهمتر لهچهند دهقیقهدا ههزاران كهس لهخهڵكی بێدفاعی ئهمشارهگیانیان بهخت كرد. ههزاران كهسی دیكهش بریندار بوون و ساڵیانێكی زۆریان لهگهڵ ئاسهواری ژاناویی ئهو گازهژههراویانهتێپهڕ كرد.

شهڕی دژهئینسانیی ئێران و عێراق ههشتهمین ساڵی خۆی تێدهپهڕاند. ههموو بهڵگهكان نیشانیان دهدا كهئهم شهڕهههشت ساڵهیهخهریكهلهكۆتایی خۆی نزیك دهبێتهوه‌. نهخومهینی توانیبوویڕێگای قۆدس لهكهربهلاوهبكاتهوهو ئیسلامی دڵخوازی خۆی دامهزرێنێ و نهسهدام حسێنیش توانیبووی لهڕێگهی سهركهوتن بهسهر ڕژیمی ئێراندا، پێگهی ڕێبهری ناسیۆنالیسمی جیهانی عهرهب بهدهست بێنێ.  ههڵبهت ڕژیمی ئیسلامی لهلایهكهوهبهئامانجی سهرهكیی خۆی، واتهسهركوتی شۆڕشی ئێران لهژێر سێبهری شهڕ گهیشتبوو و لهلایهكی دیكهشهوهلهبواری مادیهوهچیتر توانای درێژهی ئهو شهڕهی نهبوو. ئهرتهشی عێراقیش بێ توانا و لێكهوتوو و ماندوو بوو. شهڕی نهوتكێشهكان، ههناردهی نهوتی لهناوچهی كهنداو لهگهڵ مهترسیی جیدی ڕووبهڕوو كردبووهوهو درێژهی شهڕ، وهكوو ههوهڵین ساڵهكان، بۆ سهرمایهی جیهانیی قازانجی تێدا نهبوو.  لهوهها باروودۆخێكدا كهههر دووك لا كۆتایی شهڕیان پێ حهتمی بوو، بهدوای بهدهست هێنانی ئیمتیازهوهبوون تا دواتر لهسهر مێزی وتووێژ كهڵكی لێ وهرگرن. ئهوان بهو مهبهستهپێویستیان بهسهركهوتنی كۆرت ماوهو خێرا بوو و بۆ گهیشتن بهو ئامانجهش لهئهنجامدانی هیچ  جهنایهتێك دهریغیان نهدهكرد. ڕژیمی بهعس دهستی بهچهكی شیمیایی ڕاگهیشتبوو و بهشێوهیهكی بهرین لهبهرهكانی شهڕ و ههروهها دژبهخهڵكی ئاسایی و هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستانی عێراق كهڵكی لێوهردهگرت و ڕژیمی ئیسلامیش لهئهنجام دانی هیچ جهنایهتێك دهستی نهدهپاراست. پیلانی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ ناوچهی ههڵهبجهلهوهها باروودۆخێكدا داڕێژرا. لهو دهورهیهدا هێزهسیاسی و چهكدارهكانی كوردستانی عێراق بهنێوبژیی كۆماری ئیسلامی كێشهكانی خۆیان وهلانا و بهرهیهكی یهكگرتوویان پێكهێنا. كۆماری ئیسلامیش ڕهزامهندیی ئهو هێزانهی بۆ هاوكاری كردن لههێرش بردنهسهر ئهو ناوچهیه، بهدهست هێنابوو. لهنیوهشهوی ٢٤ی ڕهشهممهدا هێرشی هاوبهشی هێزهكانی كۆماری ئیسلامی و بهرهی یهكگرتووی كوردستان بهو ناوچهیهدهستی پێكرد. خهڵكی شاری ههڵهبجهو شار و گوندهكانی دهورووبهری كهكهوتبوونهژێر گوشار و مهنگهنهی هێزهكانی ههردووك لاوه، بۆ پاراستنی گیانیان پهنایان بۆ ژێرزهمینی ماڵهكان بردبوو. ئهرتهشی عێراق لهبهرامبهر هێرشی هاوبهشی ڕژیمی ئێران و بهرهی یهكگرتووی كوردستان نهیتوانی موقاومهت بكات و ناوچهكهكهوتهژێر كۆنتڕۆڵی هێزهكانی ڕژیمی ئێرانهوه‌. ڕۆژێك دواتر سهدام و ڕێبهریی حیزبی بهعس، لهحاڵێكدا كهتهنانهت سهربازهكانی خۆشیان بهتهواوی لهبهرهی شهڕ پاشهكشهیان نهكردبوو، فهرمانی جهنایهتكارانهی بۆمبارانی شیمیایی ناوچهكهیان دهركرد.

ئهو پهناگایانهی كهخهڵكی بێدفاع بۆ پاراستنی گیانیان، خۆیان تێدا حهشار دابوو، بهبڵاوبوونهوهی ئهو گازهژههراویانهبوون بهقهتڵگایهكی گهوره‌. ناوی نزیك به٥ ههزار منداڵ و پیر و لاو بههۆی ئهم كوشتارهبهكۆمهڵهوهكهپێویسته بخرێتهلیستی جینۆسایدهكانی مێژووی سهدهی بیستهمهوه‌‌، تۆمار كراوه‌.

بهڵام ڕژیمی بهعسی عێراق لهئهنجامدانی ئهو جهنایهتهدا تهنیا نهبوو. دهوڵهتهئۆرووپاییهكان و لهسهرووی ههمووانهوهدهوڵهتهكانی ئاڵمان و هۆلهند بۆ بهدهست هێنانی سوودهكهڵانهكانیان، بهكۆمپانیهكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان ڕێگهیان دابوو چهكی شیمیایی بدهنهدهوڵهتی عێراق. ههروهها دهوڵهتی ئهمریكاش كهلهوردهكاریی ئهم جهنایهتهئاگادار بوو، پانتایی واقعییهكهی لهبیروڕای گشتی جیهان شاردهوه. بهمجۆرهئهو جهنایهتهگهورهیهلهگهڵ بێدهنگیی شهرشۆڕانهی میدیاكانی جیهان بهرهوڕوو بووهوه‌.

كۆماری ئیسلامی ماوهیهكی زۆر لهو ناوچهیهنهمایهوهو پاشهكشهی كرد و هێزهكانی ڕژیمی بهعس دووبارهكۆنتڕۆڵی ناوچهكهیان گرتهوهدهست، بهڵام ئهو برینهقووڵ و بهژانهی كهلهلایهن ئهم جهنایهتكارانهوهلهسهر جهستهی خهڵكی ستهملێكراو و زهحمهتكێش درا، پاش تێپهڕینی ٣٢ ساڵ، هێستاش ساڕێژ نهبووهتهوه‌. له٣٢مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی شاری ههڵهبجهو گیان بهخت كردنی ههزاران كهس لهخهڵكی ئهمشارهو ناوچهكانی دهورووبهری، بۆ یاد و بیرهوهری ههموو ئهو ئینسانانهسڵاو و دروود دهنێرین. بههیوای ڕۆژێك كهشهڕ و نائهمنی، ئهشكهنجهو زیندان، ههژاری و نابهرابهری، كهنیزامی سهرمایهداری هۆكار و پهرهپێدهریهتی، جێگای خۆی  بداتهئاشتی و ئازادی و ڕهفاه و یهكسانیی ئینسانهكان.