هاوکات لەگەڵ درێژ بوونەوەی موزاکراتی هەستەیی بۆ کاتی ئیزافی، تەمەنی دەوڵەتی حەسەن رۆحانیش کە لە راستیدا دەبێ ناوی بندریت دەوڵەتی درۆ و تەدبیر بۆ رزگار کردنی کۆماری ئیسلامی، بوو بە دوو ساڵ. لەم ماوەیەدا هەموو هەوڵەکانی ئەم دەوڵەتە لەم راستایەدا بووە تاکوو موزاکراتی هەستەیی بە ئاکامێک بگەیەنێت. هاوکات لە هەوڵدا بووە تا کرانەوەی گرێی وتووێژەکان بە کرانەوەی گرێی ژیانی خەڵک ببهستێتەوە و بەمجۆرە له جێگای دهربڕینی ناڕەزایەتی، بهنیازه چاوەڕوانی لە دڵی هەموو ئەو کەسانەدا کە لە بارودۆخی ئێستا بێزارن، بچێنێ. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە ئەگەری بەئاکام گەیشتنی وتووێژەکان کە لە کۆتایی قۆناغی راگەیەندرانی رەسمی دایە، نە موعجزەیەک روو ئەدات و نە قەرارە رووداوێکی گرینگ لە ژیانی زۆربەی خەڵکدا روو بدات. ئەگەر بنەمای دروست کردنی ئاڵوگۆر لە بارودۆخی ژیانی خەڵکدا بوایە، دەبووا لەم ماوەیەدا شاهیدی ئاڵوگۆڕێکی هەرچەند کەمیش بێت بوایەن لە دابین بوونی مافە سەرەتاییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی خەڵک کە هیچ پێوەندییەکی بە لاچونی تەحریمەکانەوە نییە.
تاڵانچیانی سەروەتی کۆمەڵگە لە چاوەڕوانیدا نامێننەوە و ئەوان لە دەزگا دەوڵەتیەکاندا دەست و باڵیان بەتەواوەتی کراوەیە. هەزاران ملیارد تمەن بەر لە بە ئاکام گەیشتنی وتووێژەکان، لە سەروەتی کۆمەڵگە لە لایەن باندە مافیاییەکانەوە لە دەزگا دەوڵەتی، ئینتیزامی و ئەمنیەتیەکانی وڵاتدا بەهەدەر ئەدرێت، بەڵام خەڵک بۆ ڕەونەقدان بە سفرەی بەتاڵی خۆیان و بۆ دابین کردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان دەبێ هەروا لە چاوەڕوانی ئاکامی وتوویژەکاندا بن. هەڵبەت دوای وتووێژەکانیش حەتمەن دەبێ چاوەڕێ بن تا ئابووریە نەخۆش و لاوازەکە ببوژێتەوە. دەبێ پرسیار بکرێت ئاڵوگۆڕ لە شاخسەکانی ژیانی خەڵکدا پێویستی بە چ ماوەیەکی زەمەنی هەبووە و هەیە وا خەڵک دەبێ دوای ٣٦ ساڵ هەروا سەبر بگرن و لە چاوەڕوانیدا بن؟
“عەبدالڕەزا رەحمانی فەزڵی” وەزیری نێوخۆ لە کۆبونەوەی عەلەنی مەجلیس لە رۆژی ٦ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە یەک قەڵەم لە پێوەند لەگەڵ عەمەلکەردی دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمدا رایگەیاند کە لە یەکێک لە جەزیرەکاندا ٩ هەزار و ٥٧٠ شیرکەت تۆمار کراوە کە ٢٨١٤ شیرکەت ناو و نیشانەی یەکسانیان هەیە، کۆدی پۆستی ٩٩ لەسەدی شیرکەتە تۆمار کراوەکان وەک یەکە. لە ئاکامی ئەم تەقەلوبانەدا بەرابەری ٢٠ ملیارد دۆلار ساڵانە خۆدزینەوەی ماڵیاتی روو ئەدات. لەگەڵ بوونی ئاوا سیستمێکدا کە گەندەڵی سەرتاپای تەنیوە، دەوڵەتێکی وەک دەوڵەتەکەی رۆحانیش نە دەیەوێ و نەدەتوانێ ئابووری ئێران لە چنگ گەندەڵیەک کە تانوپۆکەی تەنیوە، رزگار بکات. هەموو وەعدە دراوەکان تەنیا خاسیەتی لە چاوەڕوانیدا راگرتنی خەڵکی هەیە تا تاڵانچێتی بەبێ سەرئیشەتر هەروا درێژەی هەبێت.
لە ئاوا بادۆخێکدا وتەی عەلی رەبیعی وەزیری کار سرنجڕاکێشە. ئەو بەبێ ئهوهیكه شەرم لە ملیۆنها کرێکار بكات کە لەژێر هێڵی هەژاریدا لەگەڵ بارودۆخێکی دژواری ژیاندا دەست و پەنجە نەرم دەکەن، ماوەیەک لەوەپێش لە سەروبهندی نزیک بوونەوە لە دەست بەکار بوونیدا وتبوی: “من هاتوم تا پێکەنین بخەمە سەر لێوی کرێکاران”. بەڵام لەم دەورەی فەعالیەتیدا، بە جێگای زەردە خستنە سەر لێوان، بە گرتنەپێشی سیاسەتی موقەڕەڕات زودایی لە هەمان قانونی دژی کرێکاریدا، رێژەی بێکاری، پەرە پێداوە و بارودۆخی ژیانی بەملیۆن کرێکاری گەلێک لەپێشو دژواتر کردووە. لەم دەورەیەدا هەروا کرێکاران لە هەموو جۆرە تەشەکولێکی سەربەخۆ کە بتوانێ دیفاع لە مافە سینفیەکانیان بکات بێبەشن. ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوانی کرێکاری بەردەوام لەژێر تاقیب و یان لە زینداندا بەسەر دەبەن، ئەم ڕەوتە هەروا درێژەی هەیە تا ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگادا پەرە پێبدات. لە راستیدا بە جێگای زەردەخەنە، ئەو و دەوڵەتەکەی نیگەرانیان سەبارەت بە سبەی رۆژ لە ناخی هەموو کرێکار و زەحمەتکێشێکدا چاندووە.حەسەن رۆحانی و هاوکارەکانی لە دەوڵەتدا زۆریان هەوڵدا تا بە خەڵک بڵێن هاتون بۆ ئەوەی بارودۆخی شپرزەی سیاسی و ئابووری رابردط ئیسلاح بکەن. بەڵام کردارەکانیان لە درێژەی عەمەلکەردی دەوڵەتانی فریوکاری پێشو، لە جەریانی ئیسلاح خوازانی حکومەتیدا، نیشانی دا کە ناتوانن لەم بوارەدا هەنگاوێکی جیدی ههڵبگرن و ئەوانیش، وەک باقی باڵەکان بەتوندی نیگەرانن لەوەیکە دانی بچوکترین ئیمتیاز، تەوەقوعاتی خەڵک دەباتەسەرێ و ئەوان لە هەر باڵ و جەناحێک بن، لە حاڵێکدا کە ناتوانن و نایانەوێ باشتر بوونێک لە ئاستی ژیان و بەڕێچوونی خەڵکدا بەدی بێنن، چارەیەکیان نییە بێجگە لەوەیکە بۆ پاراستنی رژیمەکەیان دستەوداوێنی شگردە هەمیشەییەکەیان واتە توند کردنەوەی ئیختناق و سەرکوت بن.
رژیمێکی دیكتاتۆر كه ئیختیاری ژیانی خەڵکی هەیە و قسەی ئەو لەپێش بۆچوونی هەموانەوەیە و بەسەریاندا زاڵە، هیچ چەشنە باشتر بوونێک لە ژیان و دابین بوونی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی خەڵکدا مومکین نابێت، جگه له خهباتی راستهوخۆی جهماوهر. رێگای رزگار بوون، تێپهڕبوون لەم رژیمەیە و دامەزراندنی حاکمیەتی خەڵکە بەسەر چارەنوسی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانیدا. نابێ لەوە زیاتر چارەنوسی سیاسی و ئابووری کۆمەڵگا بسپێردرێتە دەستی فریوکارانی “دەوڵەتی سازەندەگی”، “دەوڵەتی ئیسلاحات”، “دەوڵەتی عهداڵهت خوازی به ئابوری ئیمام زەمانی” و یان “دەوڵەتی تەدبیر و ئومید”. خەڵک بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخەی ئێستا، چارەیەکیان نییە بێجگە لەوەیکە چاوەرێی کەس نەبن و بە هێزی یەکیهتی و هاوپشتی و وشیاری خۆیان، دەست بەکار بن و لهم پێناوهدا، ههموو ههوڵێكی خۆیان بخهنه گهڕ.