کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆ پشتیوانی کردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری بە بۆنەی رۆژی جیهانی موعەلیم

سبەی ٥ی مانگی ئۆکتۆبر بەرابەر لەگەڵ ١٣ی مانگی ڕەزبەر رۆژی جیهانی مۆعه‌لیمه‌. لە ٤٤مین ئیجلاسی وەزیرانی ئاموزش و پەروەرش، لە رۆژی ٥ ی مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩٤، لە لایەن یۆنسکۆوە موسەوەبەیەک پەسند کرا کە بە پێی ئەو، ٥ی ئۆکتۆبر وەک رۆژی جیهانی موعەلیم بەڕەسمی ناسرا. لە ئێڕانیش مۆعلیمان هەموو ساڵێک بەم بۆنەیەوە، بە شێوەی جۆراوجۆر لەم رۆژەدا کۆمەڵێک خۆپیشاندان بەڕێوەدەبەن و تێیدا ویست و داخوازیەکانیان دێننە گۆڕێ. ئەمساڵیش بە بۆنەی رۆژی جیهانی موعلیمەوە شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەیەکانی فەرهەنگیانی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک داوای لە موعەلیمان و خانە نشینانی ئاموزش و پەروەرش کردووە کە سبەینێ ١٣ی مانگی ڕەزبەر بڕژێنە سەر شەقامەکان و دەست بدەنە کۆبوونەوە. لە تاران ئەم کۆبونەوانە قەرارە رۆژی ١٣ی ڕەزبەر کاتژمێر ١٠ تا ١٢، لە مەیدانی بەهارستان، له‌ بەردەم سازمانی بەرنامە و بودجە و لە ئوستانەکان لە بەردەم ئیدارەی گەشتی ئاموزش و پەرەوەرش بەڕێوەبچێت.

موعەلیمانی سەرتاسەری ئێران خوازیاری زیادبوونی حقوقی بانتر لە هێڵی هەژاری، بەهرەمەند بوون لە بیمەی کارا، هاوسەنگ کرانی مانگانەی خانەنشینان و شاغڵان، دابین کردنی بەڕێچوون و کەرامەتی خانەنشینان گونجاو لەگەڵ کەرامەتی ئینسانیان، بەهەرەمەند بوونی هەموو منداڵان لە ئاموزشی پڕناوەرۆک و بە خۆڕایی بە تایبەت لە ناوچە بێبەشەکان، ستاندارد سازی و ئیمن سازی مەدرەسەکان، بەهرەمەند بوونی قوتابیان لە ئیمکاناتی تەفریحی و فەرهەنگی، کۆتای هێنان به سیاسەتی هەڵاواردنی رەگەزی لە نێوان خۆێندکاران، ڕاگیرانی سیاسەتی بە پوڵی کردنی ئاموزش و کۆتایی هێنان بە پەروەندە سازی و ئەمنیەتی کردنی چالاکی مامۆستایانن. قەرارە کە ئەم داخوازیانە ناوەرۆکی ئەو دروشمانە بێت کە لەم کۆبونەوانەدا بەرز ئەکرێنەوە. لە ماوەی ئەم رۆژانەی دواییدا ناوەندە سینفی و مەدەنیەکان و هەڵسوڕاوانی کرێکاری بە بڵاو کردنەوەی چەند ڕاگەیاندراوێک پشتیوانیان لەم بانگەوازە کردوە. وەک نمونە لە ڕاگەیەندراوی شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەیەکانی فەرهەنگیانی ئێراندا کە لە شاری بێجنورد بەڕێوەچوو، هاتوە: 237

” لە بارودۆخێکدا بە پێشوازی رۆژی جیهانی مامۆستاوە دەچین کە ئیسماعیل عەبدی ئەندامی هەیئەت مودیرەی کانونی موعەلیمانی ئێران بۆ دوو هەمین ساڵی بەردەوام لە زیندان دایە، هەروەها موحسین عومڕانی موعەلیمی بەتوانای بوشێهر بە تاوانی چالاکی سینفی لە زینداندایە. باغانی دوور خراوەتەوە، ڕەسول بوداقی بە زیاتر لە ٢٥ ساڵ پێشینەی دەرس وتنەوە، لەسەر کار دەرکراوە، قاسم زادە ساڵی خوێندنی بە تەبعید و دوور خرانەوە دەست پێکرد، بەهەشتی بە حوکمی قورسی ١٤ ساڵ زیندان لە ماڵەکەی خۆیدا دەگیرێ، قادر زادە بەرەوڕووی حوکمی قەزایی دەبیتەوە، ڕەزا موسلیمی هەڕەشەی حوکمی ٥ ساڵ تەعلیقی لێ دەکرێت. ژیانی مامۆستایان لە ئێران بە سەرنج نەدانی حاکمیەت سەبارەت بە دۆخی بەڕێچوونیان رۆژ لەگەڵ رۆژ دێتە خواتر لە هێڵی هەژارییەوە.”

لەوێوە کە یەکەم تروسکەکانی بیر کردنەوە، لە قوتابخانەکاندا شکڵ ئەگرن و گەشە دەکەن ، دنیا ئەمرۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە مامۆستایانی شارەزا، بێ خەم و دڵەڕاوکێ و خاوەن ورەی بەرز هەیە. بەڵام ئایا لە کۆمەڵگای ئیراندا ڕێز و حورمەتی موعەلیم ئەو جۆرەی کە شایستەیەتی، دەپارێزرێت؟ ئایا بەو مامۆستایانەی کە لە توێژی زەحمەتکێشی کۆمەڵگان، وەها ئاور ئەدرێتەوە کە بە بێ خەمی پێداویستیە مادیەکان لە بەهێزکردن و پەرەدان بە زانست و زانیاریەکانیادا پەلەیەکیان هەبێت؟

ڕاستیەکانی ژیانی رۆژانەی موعلیمان، دەرخەری ئەوەیە کە زۆربەی مامۆستایان زیاتر لەوەی کە دەبێ لەبیری بەرز کردنەوەی زانست و وشیاری خۆیاندا بن، بە ناچار دەچن بەشوێن کارێکی دووهەم و سێهەمدا. ئەگەرچی کۆمەڵگە قەبوڵی کردوە کە مامۆستایان لە ڕیزی توێژی زەحمەتکێش و کەم داهاتی کۆمەڵگادان و بۆ قەرەبووی کەموکورتیەکانی ژیانیان ناچارن روو بکەنە کاری دووهەم و سێهەم، بەو حاڵەشەوە کەس ناچێت بە یارمەتیانەوە و پێگەی شایستەی خۆیان نادۆزنەوە.

لە ئێران بە پێچەوانەی گەلێک لە وڵاتانی تر، مامۆستایان کار و ژیانێکی نا ئەمنیان هەیە و بە هۆی کێشە و گرفتی بەڕێچونیانەوە و هەبوونی کاری دووهەم و سێهەم، حەوسەلە و دەرفەتێکیان بۆ فێر بوون و فێر کردن نییە و ماندوو و بێ حاڵ بە کەمترین ئامادەییەوە دەچن بۆ قوتابخانەکان و کاریگەری بارهێنان و فێرکردنیان لەسەر قوتابیان لە ئاستێکی دڵخوازدا نییە. گەلێک لە مامۆستایانیش بە تاوانی خۆشناوی و تێکۆشەر بوون لەکار دوور دەخرێنەوە و لە چەرخەی ئاموزش دەردەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ سوچی زیندان. هەر ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی خۆشناو و تێکۆشەر و چالاکی سینفی کۆمەڵگەی فەرهەنگیان لە زینداندان و لە ماوەی ئەم یەک ساڵەی دواییدا گەلێک لە مامۆستایانی مەدرەسەکان لەسەر کار دەرکراون. لە نیزامی کۆماری ئیسلامیدا، مامۆستایان وەک بەشی سەرەکی و یەکلا کەرەوە لە کاروباری ئاموزشدا، لە ئیمکاناتی شارۆمەندی کە کاریگەر ترین نەخشی لە باری تەعلیم و تەربیەتەوە هەیە، بەهرەمەند نین. گرفتی ژیانی ئەم توێژە بێبەشە، تەنیا لەوەدا خۆلاسە نابێتەوە کە خاوەنی ژیانێکی شایستە نییە، بەڵکوو بەسەریاندا دەسەپێ کە پەرەپێدەری فێرکردن و بارهێنانێک بن کە بە قووڵی ئاوێتەی خورافە و کۆنەپەرستی بووە. یەکێک لە ئازارە گەورەکانی مامۆستایانی شەریف و تێکۆشەر، نفوزی مەزهەبە لە کاروباری ئاموزش و پەروەرشدا. مامۆستایانی ئێران مەحکومن بەوەی کە لە نزیکەوە شاهیدی بەرێوەچوونی تەرحە دژی فەرهەنگیەکان و سوکایەتی ئامێزی ڕژیم لە ناوەندەکانی ئاموزشیدا بن.

مامۆستایانی زەحمەتکێش و بێبەش لە ئێران، ئەو ئینسانە بێبەشانەن کە کۆمەڵێک داخوازی ڕەوایان هەیە، شایستەی بەرینترین و شێلگیرترین پشتیوانین. کۆماری ئیسلامی بە جێگای پێڕاگەیشتن بە داخوازییە ڕەواکانیان، بە زیندانی کردن و دەرکردن، وڵامی ئەم داخوازیانە ئەداتەوە. تەنیا بە خەباتی یەکگرتوانەی مامۆستایان کە خاوەنی پشتیوانی کرێکاران و خەڵکی عەداڵەتخوازن، دەکرێ داخوازیەکانی موعەلیمان دەستەبەر بکرێت و مامۆستایانی زیندانی ئازاد بکرێن.