هێزه چه‌كداره‌كانی ئیسرائیل ڕۆژی ١٠ی مانگی مه‌ی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٠ی گوڵان به بێ هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ڕژانه ده‌ورووبه‌ری “مه‌سجدولئه‌قسا” و ڕێبه‌ندانیان درووست كرد. خه‌ڵكی حازر له‌م شوێنه و نوێژخوێنه‌كان له ئاست هێرشی ئه‌م هێزانه و كرده‌وه‌ی سهركوتگهرانهیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به ئاماده‌یی پێشووه‌وه و به گولـله‌ی پلاستیكی و نارنجۆكی سڕكه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و ٣٥٠ كه‌سیان لێ بریندار كردن.
به‌ڵام قۆناغی نوێی كێشمه‌كێشی نێوان عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌كانی دانیشتوو له ئیسرائیل، به‌هۆی ئه‌مجۆره جمووجۆڵه ڕاسته توندئاژۆیانه دژبه فه‌له‌ستینییه‌كانی “به‌یتولموقه‌ده‌س”ی ڕۆژئاوا و هه‌وڵی ئه‌وان بۆ وه‌رده‌رنانی عه‌ره‌به‌كان له ماڵه‌كانیان له گه‌ڕه‌كی “شێخ جه‌راح”ی هه‌ڵكه‌وتوو له‌م به‌شه له شار، ده‌ستیپێكرد. عه‌ره‌به ئیسرائیلییه‌كان له ئاستێكی بێوێنه‌دا و به بوێریه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و به‌ده‌ستی به‌تاڵ، له ماڵه‌كانی خۆیان دیفاعیان كرد و به‌ره‌نگاری پۆلیس و یه‌هوودییه چه‌كداره‌كان و توندئاژۆیانی مه‌زهه‌بی بوونه‌وه. حه‌ماسیش به نۆره خۆی خوازیاری نه‌مانی هێزه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ورووبه‌ری “مه‌سجدولئه‌قسا” و ڕاگرتنی ده‌ركردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له ماڵه‌كانیان له گه‌ڕه‌كی “شێخ جه‌راح” بوو. واحیده چه‌كداره‌كانی حه‌ماس كاتێك له‌گه‌ڵ بایه‌خ نه‌دانی كاره‌به‌ده‌ستانی ئیسرائیل له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی عه‌ره‌به‌كان له ماڵه‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌نیشانه‌ی هۆشدار چه‌ند مووشه‌كێكیان له كه‌رتی غه‌زه‌وه به‌ره‌و ئیسرائیل هاویشت. هێزه‌كانی ئیسرائیلیش ئه‌وه‌یان كرده بیانوو و ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مه‌ی، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٠ی گوڵان، هێرشی قورسیان بۆسه‌ر غه‌زه ده‌ستپێكرد. به‌مجۆره ناڕه‌زایه‌تی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌رشه‌قام بوو به شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر و خوێناوی له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و حه‌ماس. ئه‌م شه‌ڕه هه‌تا ئێستا وێرانی و خه‌ساره‌تی مادی و مرۆیی قورسی به‌سه‌ر خه‌ڵكی دانیشتووی كه‌رتی غه‌زه‌دا داسه‌پاندووه. به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی فه‌له‌ستین، ژماره‌ی گیان به‌ختكردووانی فه‌له‌ستینی گه‌یشتووه‌ته ٧٤ كه‌س كه ١٧ كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ٩٠٠ كه‌سیش له‌م هێرشانه‌دا برینداربوون كه ٤١ كه‌سیان منداڵ بوون. مووشه‌ك هاویشتنهكانی حه‌ماسیش له خاڵه جۆراوجۆره‌كانی ئیسرائیل گیان له‌ده‌ستدانی ٨ كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به‌ئه‌نقه‌ست زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوازاریی شارییان له‌وانه ده‌زگای پاڵاوتنی خوێ له ئاوی خواردنه‌وه‌ی غه‌زه‌یان له كار خستووه. وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ستایشی ئه‌م هێرشه جهنایهتكارانهیهی كرد و وتی ئه‌وه تازه ئه‌وه‌ڵی كاره.
غه‌زه به دوو ملیۆن جهمعییهتهوه ١٤ ساڵه به ته‌واوی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی میسر و ئیسرائیله‌وه گه‌مارۆ دراوه و به‌كرده‌وه، بووه‌ته زیندانێك بۆ دانیشتووانی. نه‌تانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاگاهانه به‌شوێن توند كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل. ناوبراو به‌نیازه به ڕاسته توندئاژۆكانی ئه‌م وڵاته‌ی نیشان بدات كه ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێ ئه‌م خه‌ڵكه سه‌ركوت بكات و سه‌ره‌نجام به په‌ره‌پێدانی شارۆچكه یه‌هوودی نشینه‌كان، عه‌ره‌به‌كان به ته‌واوی له ئیسرائیل ده‌ربكات و له‌م ڕێگه‌وه به‌رده‌وام له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بمێنێته‌وه، تا هه‌م به ئامانجی به‌رزه‌فڕانه‌ی بگات و هه‌م به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م پێگه‌یه، دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه ماڵییه‌كه‌ی له دادگا دووباره هه‌ڵنه‌درێته‌وه.
خاوه‌نانی سه‌رمایه‌ی كهڵان، سیاسه‌تمه‌دارانی ڕاست و كابینه‌ی بایدێن له ئه‌مریكا، كرده‌وه‌ی جهنایهتكارانهی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان، “دیفاع له‌خۆ كردن” پێناسه كردووه. ئه‌م پشتیوانییه كه ڕیشه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیستیی ئه‌مریكا دایه، تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی هێزه پێشكه‌وتووخوازه‌كانی ئه‌مریكا و باقیی شوێنه‌كانی جیهانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خه‌ڵكی عه‌ره‌ب به‌پێچه‌وانه‌ی بێده‌نگی یان هه‌ڵوێستی فۆرماڵ و بێ كه‌ڵكی سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان، له ڕێگه‌ی خۆپیشاندان له ئاستی شاره‌كان و ته‌بلیغاتی به‌رین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتیوانیی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و خه‌باتی ڕه‌وایان نیشان داوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مه‌ی، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی كووهیتی و قه‌ته‌ری به ئامانجی ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل دژبه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، له شه‌قامی شاره‌كانی ئه‌م دوو وڵاته خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد. خه‌ڵكی “به‌حره‌ین”یش شه‌وی دووشه‌ممه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و به وتنه‌وه‌ی درووشم به ناوه‌رۆكی پشتیوانی له فه‌له‌ستین و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین، له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب زمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ جهنایاتی سه‌ران و هێزه نیزامییه‌كانی ئیسرائیل ته‌ئكیدیان كرد. پشتریش هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی توركییه و ئۆردۆن له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه و كۆنسوولخانه‌ی ڕژیمی ئیسرائیل له ئیستانبۆل و عه‌مان، هێرشی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیسرائیلیان بۆسه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین مه‌حكووم كرد. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئۆردۆن له نزیكی باڵوێزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نێردراوی ئه‌م ڕژیمه له وڵاته‌كه‌یان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ئاشتیی له نێوان ئۆردۆن و ئیسرائیل دا بوون.
ده‌ستی ڕاستییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له ئیسرائیل ٧٣ ساڵه دژبه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و هاوساكانی جه‌نایه‌تیان كردووه و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستهكانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه لێواولێوه له پاشكه‌وتی نه‌وت و گاز، پاراستووه. ئه‌وان به داگیركردنی ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین و ده‌ركردنی خه‌ڵك، به یارمه‌تیی بریتانیای داگیركه‌ر له ساڵی ١٩٤٨ خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان له مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆیان بێبه‌ری كرد و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان كردن. له هه‌مان حاڵیش‌دا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئێسقانی لای برینێك كه له‌م ناوچه‌یه له‌پاش خۆیان به‌جێیان هێشتووه، شه‌ڕ و نائه‌منییان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر كردووه. له‌و نێوه‌دا خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌رده‌وام له ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانییانی ئه‌م سیاسه‌ته جه‌نایه‌تكارانه‌یه بوون.
به‌ڵام خه‌ڵكی ئازاده و شه‌ریفی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل هیچ جۆره دوژمنایه‌تییه‌كی ڕیشه‌داریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نییه. دوژمنایه‌تیی نێوان ئه‌م خه‌ڵكه له لایه‌ن ده‌ستی ڕاسته كۆنه‌په‌ره‌ست و توندئاژۆكان، له هه‌ر دووك لاوه پهرهیپێدهدرێ. هاووڵاتییانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ته‌نیا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كرێكاران و خه‌ڵكی پێشڕه‌وی ناوچه‌كه ده‌توانن له‌ژێر چنگی ده‌وڵه‌تی ئایینی و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان بێنه ده‌رێ و پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتییانه‌یان بێت. له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا كه خه‌ڵكی دیلی هه‌ژاری و كۆرۆنای كه‌رتی غه‌زه، له‌ژێر گوشاری ئه‌رته‌شی پڕچه‌ك كراوی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دان، زیاتر له ڕابردوو پێویستیان به پشتیوانی و هاوپشتیی خه‌ڵكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه. ئه‌م هاوپشتییه ده‌توانێ هێزێكی مادیی كاریگه‌ر له‌پێناو ڕاگرتنی جهنایاتی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بێت.