له باروودۆخێكدا كه شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووش بوون و مه‌رگی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه‌ته یه‌كێك له له گرینگرین هه‌واڵه‌كانی جیهان و له باروودۆخێكدا كه ده‌مێكه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له به‌هێزترین وڵاته ئیمپریالیستیهكانی جیهان، بووه‌ته سه‌ردێڕی زۆرێك له هه‌واڵ و پێش بینی و لێكۆڵینه‌وه‌كان، سێ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له فه‌ڕانسه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاژیری مه‌ترسییان وه‌ده‌نگ هێنا. له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٦ی ئۆكتۆبر، تیرۆریستێكی ئیسلامی به‌ڕه‌گه‌ز چێچێنی، “سامۆئێل پێتی” موعه‌لیمی مێژوو و جۆگرافیای به بیانووی نیشان دانی كاریكاتۆری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، به چه‌قۆ سه‌ربڕی. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له كلیسای “نیس“ی فه‌ڕانسه، سێ كه‌س به‌هۆی هێرشی تیرۆریستێكی ئیسلامی به چه‌قۆ، گیانیان له‌ده‌ست دا. هێرشبه‌ره‌كه كه‌سێكی توونێسیی ٢١ ساڵه بوو كه نزیك به چوار حه‌فته پێشتر، له ڕێگای ده‌ریاوه خۆی گه‌یاندبووه فه‌ڕانسه. پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قه‌شه‌یه‌كی شاری “لیۆن“ی فه‌ڕانسه، درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه بواری بۆ ڕاده‌ربڕینی هه‌موو هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، نه ته‌نیا له فه‌ڕانسه، به‌ڵكوو له زۆرێك له وڵاته‌كانی جیهان خوڵقاند. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی به‌ناوی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و عه‌قیده به درووستی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه‌یان مه‌حكووم كرد، چه‌ندین هێز و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت، به‌ئاشكرا و یان به شێوه‌ی ڕه‌مزاوی، دیفاعیان له‌م جه‌نایه‌ته كرد. له‌و نێوه‌شدا هێزه ڕاسیست و نێئۆفاشیستهكان ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وت تا ته‌بلیغاتی دژه‌په‌نابه‌ری و ڕاسیستیی خۆیان، ئه‌مجاره‌یان له‌ژێرناوی دیفاع له ئازادیی ڕاده‌ربڕین په‌ره پێبده‌ن و خوازیاری ئه‌وه بوون كه په‌نابه‌ره مسوڵمانه‌كان له وڵاته ئۆرووپاییه‌كان ده‌ربكرێن.
سه‌ره‌ڕای فه‌زایه‌كی عاتفی كه به‌تایبه‌ت شێوازی وه‌حشیانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه خوڵقاندوویه‌تی، پێویسته له‌م فه‌زایه تا ده‌كرێ دوور بگرین و ئه‌وكات هه‌موو هۆكاره‌كانی ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه لێك بده‌ینه‌وه تا بتوانین په‌رده له‌سه‌ر ڕیاكاریی نهێنیی زۆرێك له داكۆكیكارانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه به‌ناوی دیفاع له موقه‌ده‌ساتی دینی، خۆیان له ئاستێكی یه‌كجار به‌رینتردا، ئه‌م تیرۆریسمه وهحشیانهیهیان به‌كار هێناوه و ده‌یهێنن، لابده‌ین.
مێژووی خوێناویی كۆلۆنیالیزمی فه‌ڕانسه و داگیركاری و دهخاڵهتهكانی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، تا جێگایه‌ك كه هێشتا ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیستیی فه‌ڕانسه له زۆرێك له وڵاته‌كاندا، هێزی نیزامیی جێگیر كردووه. یان له جه‌رگه‌ی ئاڵۆزیی له‌شكركێشی و شه‌ڕی نیابه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌كه‌وه و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر له عێراق و لۆبنان له لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌كرۆن به مافی خۆی ده‌زانێ كه سه‌فه‌ر بۆ لۆبنان بكات و له سه‌رووی خه‌ڵكه‌وه، بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات كاری خۆی ئه‌نجام بدات و ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه نزیك به یه‌ك ساڵه هاواری “خه‌ڵك ئه‌م نیزامه‌یان ناوێ” هه‌موو شوێنێكی داگرتووه.
له‌شكركێشیی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆی بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته ئیسلامییانه‌ی كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می عه‌زه‌مه‌تی ئیمپراتووریی ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامیانه‌ی كه به ئاواتی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می فتووحاته ئیسلامیه‌كانیان سه‌ربازگیری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاواتی ترامپ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌می “عه‌زه‌مه‌تی ڕابردوو“ی ئه‌مریكا، جیاوازیه‌كی زۆریان نییه. له خودی فه‌ڕانسه‌ش باروودۆخی په‌نابه‌رانێك كه له كلۆنیهكانی فه‌ڕانسه‌وه چوونه ئه‌م وڵاته، به‌ڕواڵه‌ت، ئه‌مڕۆ هاووڵاتیی فهڕانسهوین، به‌ڵام خراونه‌ته په‌راوێزی شاره‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی ڕێگای بۆ ڕۆیشتنی لاوان به‌ره‌و ئیدێئۆلۆژیی جهنایهتباری ئیسلامی سیاسی، خۆش كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه له به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌ژێرناوی سێكۆلاریسم و كۆماری خوازبوون، ده‌نگیان دژبه تیرۆریسمی ئیسلامی سیاسی هه‌ڵبڕیوه، كه‌م نین ئه‌و هێزانه‌ی كه خۆیان لهباروودۆخ و چوارچێوه‌ی جوگرافیایه‌كی دیكه‌دا، هه‌ر ئه‌م سه‌ربازه تیرۆریسته ئیسلامیانه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و له گیانی خه‌ڵكی به‌رده‌ده‌ن. ڕه‌نگبێ ئه‌فغانستان به‌رچاوترین نموونه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بێت و ده‌شبینین كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو ده‌یه هه‌ر ئه‌وانه كه جهنایهتكارانێكی وه‌ك تاڵه‌بانیان په‌روه‌رده كردووه، چلۆن به‌چێژه‌وه ده‌ڕۆنه دیداری ئه‌م تهوهحوشه ئیسلامییه و له‌گه‌ڵیان وتووێژ ده‌كه‌ن و گشت ئه‌م سیاسه‌ته وهحشیانهیهش، “گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ئه‌فغانستان” ناو لێده‌نێن. له‌و نێوه‌دا فرمێسكی درۆیینی ڕژیمهكانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی و توركییه بۆ مسۆڵمانانی فه‌ڕانسه كه خۆیان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی مسوڵمانیان به زمانی گولله و په‌تی سێداره ده‌دوێن، ئه‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه. خامنه‌یی شه‌رم ناكا له‌وه‌یكه كوشتاری یه‌هوودییه‌كان له ئۆردووگاكانی مه‌رگی فاشیسمی هیتلێر له‌گه‌ڵ چاپ كردنی كاریكاتۆرێك، هاوئاراسته بزانێت و ئه‌ردۆغانیش ئیدیعا ده‌كات كه چاپی كاریكاتۆر هێرش بۆسه‌ر “شه‌رافه‌ت“ی مسوڵمانانه و به وتنی ئه‌وه‌یكه “ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا بێده‌نگ بین، ڕۆژی مه‌رگی ئێمه‌یه” فه‌رمانی دیفاعی تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان له به‌ناو شهرافهتیان ده‌رده‌كات.
كه‌وابوو به بێ سه‌ره‌نج دان به هه‌موو ئه‌م داتایانه، له چوارچێوه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ته‌وهین به “موقه‌ده‌سات“ی خه‌ڵك، وڵامی شیاو به‌مجۆره وه‌حشیگه‌ریانه نادرێته‌وه. ڕێك له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، گزهونیی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕواڵه‌ت ئاڵای ئازادیی ڕاده‌ربڕین، سێكۆلاریسم و یان ئاڵای شڕی ڕێزگرتن له موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵك دێننه مه‌یدان، ئاشكرا ده‌بێت.
له‌بیرمان نه‌چێته‌وه، هه‌ركات به‌ناوی سێكۆلاریسم و یان كۆماریخوازی و یان به‌ناوی موقه‌ده‌ساتی دینی، له‌ژێرناوی ئه‌منییه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادیی ڕاده‌ربڕین، عه‌قیده، قه‌ڵه‌م و حیزبایه‌تی سنووردار كران، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كان بۆ سه‌ربڕینی ئازادی هه‌ڵگیراون. ئه‌وكات زۆر به ئاسانی، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، مانگرتنی كرێكاران ڕێگه‌ی پێنادرێ و یان به‌خاتری دیفاع له جیهانی “ئازادی ڕۆژئاوا” ده‌بێ نه‌یارانی نه‌زمی زاڵ سه‌ركوت بكرێن. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه بۆ دیفاع له “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی” له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی جی ٢٠، چۆن یه‌ك حه‌فته‌ی ته‌واو، حكوومه‌تی نیزامی له هامبۆرگی ئاڵمان ڕاگه‌یه‌ندرا، به ماشێنی ئاوپاش، باتۆمی ئێلێكتریكی و سپرێی بیبه‌ر، هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و پاش تێپه‌ڕینی سێ ساڵ دادگایی كردنی ناڕازیان، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه له فه‌ڕانسه به‌ناوی دیفاع له كۆماریخوازی و خه‌بات له‌دژی به‌ناو ئاژاوه‌گێڕان چلۆن هێزه تایبه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر جلیقه زه‌رده‌كان و له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه چلۆن ترامپی فاشیست، ئه‌رته‌ش و هێزی تایبه‌تی، نارده سۆراغی خه‌ڵكێك كه بۆ دیفاع له ڕه‌نگین پێسته‌كان هاتبوونه مه‌یدان، و له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه چلۆن كۆماری ئسلامی به تۆمه‌تی “خواناباوهڕی و كفر“، جینۆسایدێكی به‌ته‌واو مانای وه‌ڕێخست و هێستاش به‌رده‌وام له‌ژێرناوی بێڕێزی به ڕێبه‌ر، ته‌نانه‌ت نه‌یارانی مسوڵمانی خۆشی ده‌خاته به‌نده‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییانه ده‌كرێ له وڵاتانی وه‌ك عه‌ره‌بستان و توركییه و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیاندا ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداره، به‌دی بكرێن. كه‌وابوو ئاشكرایه كه وڵام به وه‌حشیگه‌ریی تیرۆریسته ئسیلامییهكان، له ناخی ڕه‌وته نێئۆفاشیتهكانی ڕۆژئاوای وه‌ك “كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی“ی ماری لوپێن له فه‌ڕانسه و یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانێك كه خۆیان له زۆر جێگا یاریده‌ده‌ری شكڵ گرتن و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی وه‌حشیگه‌ریی ئیسلامی و یان له كه‌مترین حاڵه‌تیدا له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وتانه مۆماشاتیان كردووه، بێته ده‌رێ. دیفاع له ئازادیی ڕاده‌ربڕین، قه‌ڵه‌م، چاپه‌مه‌نی، مانگرتن و پێكهێنانی حیزب و خه‌بات دژبه تیرۆریسمی سیاسی و تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی ته‌نیا ده‌توانێ به هاتنه مه‌یدانی پرۆلتاریای شۆڕشگێڕ و ڕه‌وته چه‌پ و پێشڕه‌وه‌كان، وڵامی شیاوی خۆی وه‌رگرێته‌وه.