کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆ تێکشاندنی هێزە ڕزیوەکانی ڕژیم، پێویستە زەربەکان قورستر بن

سخن روز 12

ئەحمەد ڕەزا ڕەدان، فەرماندەی بەدناوی هێزە ئینتیزامییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانان، ترسی خۆی و باقی کاربەدەستانى ڕژیمی لە هەڵگیرسانەوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیدەربڕی. ناوبراو لە هەمان کاتدا دانی بەوەدانا کە هێزە ئینتیزامییەکان لەلایەن دوژمنەوە لاواز دەکرێن. ئەو هەڕەشەی لە کارمەندەکانی کرد و وتی کە هەر کەسێک تاوانی بە ئەنقەست ئەنجام بدات، بە تووندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت. مەبەستی ناوبراو لە تاوانی بە ئەنقەست سەرپێچیکردن لە فەرمانی فەرماندەکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژنان و پیاوانی ناڕازیدایە.

ئەو ترس و خۆفەی ڕادان لە وتەکانیدا لەخۆی نیشان دەدات، لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە گەرمەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، بەشێک لە هێزە چەکدارەکان سەرپێچییان لە فەرمانی فەرماندە سەرکوتگەرەکان کرد و خۆیان لە تەقەکردن لە ناڕازییانی شۆڕشگێڕ پاراست. ئەو زانیاریانەی لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١دا بە میدیاکان گەیشتبوون، ئەم ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە. ئەو زانیاریانە لە کۆبوونەوەیەکی چوار سەعاتەوە بەدەستهاتبوو کە لە مانگی بەفرانباری ئەو ساڵەدا بەڕێوەچووبوو. لەو کۆبوونەوەیەدا ٥٨ فەرماندەی سپای پاسداران ڕاپۆرتی کۆمەڵێک ڕاستییان بە خامەنەیی ڕاگەیاند کە بۆ هەموویان چاوەڕوان نەکراو بوو. ئەم زانیارییانە کە لە ٤٤ لاپەڕەدا ئامادەکرابوو، لەلایەن گروپێکی هاککەری ئێرانی بەناویبلەک ڕێواردەوە بەدەستهات و بڵاوکرایەوە. بە پێی ئەو بەڵگەنامەیە، لەو کۆبوونەوەیەدا فەرماندەیسپای تارانی گەورەوتبووی: هەندێک لە سەرباز وەزیفە و کادرە نیزامییەکانی سپای پاسداران، لەبری ئەوەی فەرمانی باڵادەسەتەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، زۆرتر لەژێر کاریگەری شەقامدا بوون. لە زمانفەرماندەی سپای ناحیەی ئیمام حسێنی کەرەجەوە بڵاوکراوەتەوە کە بەشێک لە سەربازەکان و ستوانێک پشکی کۆگای سپای پارێزگای ئەلبۆرزیان بەسەر خەڵکی هەژاری شاری کەرەجدا دابەشکردووە و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەی ئەفسەرە پلە باڵاکانیش پەیوەندییان بە خۆپیشاندەرانەوە کردووە و بەهۆیەوە دەستگیرکراون. هەر بەپێی ئەو بەڵگەنامە دزەپێکراوە، فەرماندەیسپای فەجری پارێزگای فارسیش، پرسی قەیرانی نەبوون یا لاوازبوونی بیر و باوەڕ لەناو هێزەکانی ئەو پارێزگایە و دەستلەکارکێشانەوەی زیاتر لە دوو هەزار کەسی تا ناوەڕاستی مانگی بەفرانبار پشتڕاست کردووەتەوە. فەرماندەی سپایپارێزگای ناوەندییش ڕایگەیاندووە کە باوەڕ و وەفاداری هێزەکانی بە ڕژیم بۆ نیوە کەم بووەتەوە. ئەو هەروەها وتی: هێزەکانی ژێر فەرماندەیی من، لە کاتی ڕێوڕەسمەکانی بەیانیاندا بەرەوڕووم دەوەستنەوە، ناڕەزایی دەردەبڕن، دەستگیر و دادگایی دەکرێن، بەڵام مێشێکیشیان میوان نییە. یەکێکی تر لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتەکان باس لە وازهێنان و هەڵوەرینی ١٢ بۆ ٦٨ لەسەد لە ناو بەشە جۆراوجۆرەکانی سپای پاسداراندا دەکەن. هەر لەو دیدارەدا فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئاشکرای کردووە کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە تا ناوەڕاستی مانگی بەفرانبار، لانیکەم سێ جار ئەوەی بە چاوی خۆی بینیوە کە هەندێک لە هێزەکان سەرپێچییان لە فەرمانەکان کردووە و بە ئارەزووی خۆیان تەقەیان کردووە و هەندێک شوێنیان لە تاران بە ئامانج گرتووە، لەوانەش بە ئامانجگرتنیبەیتی رێبەریی“. لەو کۆبوونەوەیەدا فەرماندەی سپای فەجری شیراز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەشێک لە هێزەکانی، ناڕەزایەتییەکان بە کارێکی مەشروع و ڕێگەپێدراو دەزانن و وتی: بەشێک لە هێزەکانم کەرەستە و چەک و چۆڵەکانی خۆیان داناوە و وتوویانە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک ڕەوایە. هەر لەو پێوەندییەدا فەرماندەی سپای زاهیدان وێڕای ئاماژە بە قەیرانی ئابووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەڵێت: کاتێک هێزەکانی ژێر فەرماندەیی من دێنە ژووری کارەکەم و ئاماژە بە سەعاتەکەی سەر دەستی کوڕی شەمخانی دەکەن و دەڵێن نرخی ئەو کاتژمێرە بەرابەرە لەگەڵ چوار ساڵ حەقدەستی خزمەتکردنم لەناو هێزە چەکدارەکاندا، منی، فەرماندە ئیتر ناتوانم هیچ وەڵامێک بدەمەوە.

قودرەتوڵڵا کەریمیان، جێگری فەرماندەی سپای ئەمیرئەلمومینینی پارێزگای ئیلامیش، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵسوکەوتەکانی عەلی شەمخانی وتی: “هەموو ڕۆژێک نامەیەکمان لە ئاغای شەمخانییەوە پێدەگات و داوامان لێ دەکات شارەکە هێور بکەینەوە، لێیان بدەن و بێدەنگیانبکەن.  لێییان بدەین؟ چۆنیان لێبدەین?  ناکرێ لە خەڵک بدەیت، خەڵکن ئیتر

نزیکبوونەوەی ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینی و بەخاکسپاردنی تەرمەکەی و دەستپێکی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیخەوی لە چاوی بەرپرسانی ڕژیم و کەسانی وەک ڕادان زڕاندووە. ئەوان دەستیان بە خوێنی کچان و کوڕان و خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز سوورە .ئەوان کە لە دۆخی ناوخۆی حکوومەتی ئیسلامی ئاگادارن، دەزانن کە ڕژیمەکەیان ڕزیوە، هێزەکانی ماندوو بوون و فەرماندە و بەرپرسە باڵاکانیش تووشی داماویی و بێ هیوایی بوون. بەپێی خۆڕاگریی قارەمانانە و فیداکارانەی کۆمەڵانی خەڵکی تووڕە و شۆڕشگێڕی ئێران، باش دەزانن کە ئەم جەماوەرە چاونەترسە بڕیاریانداوە کە کۆماری ئیسلامی لەگۆڕ بنێن. ئەم ڕاستییە بووەتە کابوسێکی تاڵ بۆیان. شۆڕشی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژینا کابوسی ئەم جینایەتکارانە دەکات بە واقیعییەت.