بەم جۆرە بە ئاگاداری دەگەێهنین کە دوای ئەوەی بە داخەوە گرژی و ئاڵۆزی نێوان دو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دا پێک هات، هەیئەتێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە ڕێبەری حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە( ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران)، بە مەبەستی ئاسایی کردنەوە و هێور کردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ هەر دوو لایەنی ناکۆک لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا بەم ئەنجامانەی خوارەوە گهێشتن:
١- هەر دولا وهكوو یهكهم هەنگاو، تا ئاسایی بونەوەی بارودۆخەکە، خۆیان لە ڕاگەیاندن دژبە یەکتر و بە تایبەت بەکار هێنانی زمانی زبر بپارێزن.
٢- هەر دولا هێزەکانیان له یهك دوور خهنهوه.
٣- لەگەڵ هێور بوونەوەی بارودۆخەکە، هەر دولا دیالۆگ بۆ چارە سەر کردنی کێشەکان دەست پێ بکەن.
٤- دوو هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە لە پێناو جێبهجێبوونی ئەو خاڵانەی سەرەوە ئامادەی هەر چەشنە هاوکاریەک دەبن .
هەیئەتی ڕێبەری حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران.
هەیئەتی ڕێبەری کۆمەڵە ( ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
٢ ی پوشپەری ١٤٠٢