کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆچوونەکانی شێخ فەزاللە نووری پشتیوانی ئیدئۆلۆژیکی ژاراویکردنی کچانی قوتابی

IMG 20230307 032328 232

  ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی ژاراویبوونی کچانی قوتابی زیاتر دەبێت. ئیستا ئیتر کمتر شارێک هەیە کە ئەم هێرشە شیمیاییە سازماندراوانەی تێدا بەکردەوە دەرنەهاتبێت. تا ئیستا چەند هەزار کچ ژاراوی کراون. سەرەرای فرمێسکێکی درۆینە کە خامنەیی و نوێنەرانی مەجلیسی ئیسلامی بۆ ئەم جەنایەتە ڕێکخراوە ئەیڕێژن، هەموو دیاردەکان دەرخەری ئەوەن کە تەشکیلاتێکی بەرین و سەرتاسەری لەپشت ئەم جەریانەوەیە. تەشکیلاتێک کە بە هاسانی دەستی دەگاتە جۆڕێکی تایبەت لەم ژەهرە لە ئاستێکی زۆردا و دەقیقەن دەشزانێ کەی و لەکوێ بەکاری بێنێ.

پرسیار ئەوەیە کە چۆنە دەزگا پۆلیسی و ئەمنیەتیەکانی ئێران کە لە ماوەیەکی کورتدا ٣٠ هەزار کەسیان لە پەیوەند لەگەڵ شۆڕشیژیناشناسایی و دەستبەسەر کرد، لەم ماوەی ٣ مانگەدا نەیانتوانیوە تەنانەت یەک کەسیش لە ئەنجامدەران و بەڕێوەبەرانی ئەم تیرۆریزمە زنجیرەییە، لەدژی کچانی قوتابی بگرن؟ وڵامەکەی ڕوون و ئاشکرایە، ئەم جەنایەتە سازماندراوە حکومەتیە، بێ گومان لەلایەن باندە ڕێکخراوە ئەمنیەتیەکانەوە بە وردی بەرنامەی بۆ دانراوە و بەڕێوە دەچێت.

ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لاوان و بەتایبەت کچانی گەنج، لە جەریانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی پێنج مانگی ڕابردودا، دەور و نەخشێکی بەرچاو و پێشڕەوانەیان هەبووە. کچانی بوێر حیجابە ئیجباریەکانیان، ئەم هێمای حکومەتی ئیسارەتی ژنەیان توڕدا و لە ئاگردا سوتانیانن. ئەوە  کچانی لاو بوون کە وێنەکانی خومەینی و خامنەییان لە کلاسەکانی دەرس داگرت و لە توێی کتێبە دەرسیەکانیان کردنەوە و خستیانە زبڵدانی مێژوەوە. ئەوان بە شۆر و حەرارەتێکی شیاوی تەقدیرەوە دروشمیژن، ژیان، ئازادی،مردن بۆ دیکتاتۆڕ،نەڕوسەری، نەتوسەری، ئازادی و بەراییان بانگەواز کرد. ئێستا ئەم کچە لاوانە، ئەم منداڵە بوێر و پێشڕەوانە، بەرەوڕووی تەنبێ کران بە هێرشی شیمیایی، بە دەستوری ڕێبەری ڕژیم دەبنەوە.

هەر ئامانجێکی سیاسی جەنایەتکارانەش لەپشت ئەم جەریانەوە بێت ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دوژمنایەتی لەگەڵ خوێندنی کچان لە قوڵایی بیرو باوەرەکانی خومەینی و سەرانی کۆماری ئیسلامی دایە. ئەگەر بارودۆخی سەردەمەکە ئیزن نادات کە ئەفکاری داڕزیو و کۆنەپەرستانەی خۆیان لەم بوارەدا بە کردەوە دەربێنن، بە واتای ئەوە نییە کە ئەو بۆچونەیان ولاناوە.

شێخ فەزاللە نووری ناوێکی ئاشنایە لە کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێراندا. ئەو لە جەریانی شۆڕشی مەشروتەدا لە نەیارانی جیدی و قەسەم خواردوی مافەکانی ژنان، ئامادەکردنی یاسا عورفی و ناشەرعیەکان، ئیختیار و ئازادی خەڵک لە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی خۆیاندا بوو. شێخ فەزاللە نوری پەیڕەوی کردنی بێ ئەملاو ئەولا لە شەرع و یاسا ئیسلامیەکانی دەویست. دوژمنایەتی لەگەڵ تازەگەری و دنیای مۆدێڕن، دوژمنایەتی کوێر و لە ئاشتی نەهاتو لەگەڵ دروستکردنی قوتابخانە بۆ کچانی نوێنەرایەتی دەکرد. گەڕانەوەی خومەینی بۆ ئێران و بە دەسەڵات گەیشتنی ئاخوندەکان حوکمە پەڕتوکاوەکانی فەزاللە نوری سەرلەنوێ هاتنەوە گۆڕێ. ناوی فەزاللە نوری لەسەر شەقام و مەیدانەکان دانرا. لە کتێبە دەرسیەکاندا ڕێز لەم کۆنەپەرستە قەسەم خواردوە گیرا. لە ڕاگەیەنەرەکاندا ئیدە و داخوازیەکانی موشروعە چیەکانی دەورەی مەشروتە تەبلیغ و تەورویج کرا.

چاوگێرانێک بەسەر هێندیێک هەوراز و نشێو لە بۆچوونەکانی شێخ فەزاللە نوریدا ئامانج و دنیا بینی ڕێبەرانی ئیسلامی ئێستا لەگەڵ کۆنەپەرستەکانی وەک ئەو لە یەک سەدەی ڕابردودا نیشان ئەدات:” ئەگەر ژن خوێندەوار بێت سوک و بێ ئابڕو دەبێت،دامەزراندنی قوتابخانەی کچانە پێچەوانەی شەرع و بەرەو لەنێوچوونی دینە،فێربوونی دەرسی زمانە بیانیەکان و شیمی و فیزیک، بیر و باوەڕی کچان سست و لاواز دەکات،چ واتایەکی هەیە ژن دەرس بوخوینێ؟ ئەمە هەمان پەرەدان بە فاحیشەخانەکانە.”

ژاراویکردنی قوتابخانەکانی کچانە لەلایەن شاگردانی ڕاستەقینەی فەزاللە نوریەوە لە ماوەی سێ مانگ و نێوی ڕابردودا نیشانی ئەدات کە چ کۆنەپەرستانێکی سەدەکانی نێوەراست و بە چ زەرفیەتێکەوە لە جەنایەتەکان لە هێزی سیاسی ئێراندا قەراریان گرتوە.

خەڵکی شەریف و ئازادیخوازی ئێران بە شاگردان و پەیڕەوانی شێخ فەزاللە نوری ئیجازە نادەن کچانی قوتابی بە عەمەلیاتی تیرۆریستی شیمیایی بگێڕنەوە بۆ گوشەی ماڵەکان. لە دنیای سەردەم و لە جیهانی مۆدێڕندا ناکرێ ژنان بگێریەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ لەوەێش لە بیابانەکانی عەرەبستان.

داکۆکی لە یەکسانی ژن و پیاو، دیفاع لە مافی خوێندنی کچان، دژایەتی لەگەڵ هەموو جۆرە توندوتیژیەک لەدژی ژنان، بەرگرتن لە هەڵاورادن و توندوتیژی سیستماتیکی حکومەتی دژبە ژنان ئەرکی هموو ئینسانێکی شەریف و ئازادیخوازە.

خەڵکی ئێران شێخ فەزاللە نووریەکانی دەسەڵاتدار لە کورسی دەسەڵات دەکێشنە خواره‌وه‌ و ئەوان ناچار بە وڵامدانەوە لەبەرانبەر ئەنجامدانی جەنایەت لەدژی بەشەریەت دەکەن.