گه‌مه‌ی دیپلۆماسی كۆماری ئیسلامی له دانوستانه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی به‌رجام، هێشتا به‌رده‌وامه. له كاتێكدا هیچ كام له لایه‌نه‌كان دوای چه‌ند مانگێك له دانوستان له وییه‌ن و دواتر گوستنه‌وه‌ی بۆ قه‌ته‌ر، هیچ نیشانه‌یه‌كی پێشكه‌وتنیان له هیچ حاڵه‌تێكی دیاریكراودا نیشان نه‌داوه، له هه‌مانكاتدا به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه له ڕێككه‌وتن نزیكن و گه‌یشتن پێی به مومكین ده‌زانن. ئه‌نجامی ئه‌م دانوستانانه هه‌رچییه‌ك بێت، گومانی تێدا نییه كه كۆماری ئیسلامی دواجار دۆڕاوی ئه‌م دانوستانانه‌یه. كۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌كات كه پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئاشتیخوازانه‌ن، به‌ڵام هه‌ر كات پێویست بێ، ئاگایانانه به‌مه‌به‌ستی خاڵ وه‌رگرتن له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، ئاماژه به ویستی درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیش ده‌كات.
له‌م بواره‌شدا، وه‌ك زۆر یه‌ك له بواره‌كانی دیكه، ڕژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ناكۆكی و دژبه یه‌كییه‌كی ئاشكرا، به‌ره‌وڕووه. ئه‌م ڕژیمه كه دوژمنایه‌تییه‌كی له ئاشتی نه‌هاتووی له‌گه‌ڵ زانیاری و زانست‌دا هه‌یه و زۆر دواكه‌وتووانه، پێناسه و ڕوونكردنه‌وه‌ی جیهان و سرووشت و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ ده‌كات، دوعای ده‌ركه‌وتنی ئیمامی زه‌مان ده‌كات و بانگهێشتی خه‌ڵك ده‌كات بۆ دوعای بارینی باران، ئاستی ته‌كنۆلۆژیاكه‌ی له واكسێنی كرامه‌تی كرۆنا و یاخود له ئۆتۆمبیلی ئێران خودرۆدا ده‌بینرێت، هه‌ر ئه‌م ڕژیمه به‌و ئاسته له زانست و ته‌كنۆلۆژی، به‌شێكی زۆری سامانی وڵاتی، له پێناو دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمیدا، خه‌رج كردووه تا به‌مه مانه‌وه‌ی خۆی گه‌ره‌نتی بكات.
له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه به‌شێك له پێشكه‌وتووترین ولاته پیشه‌سازییه‌كانی جیهان، له‌وانه، ئاڵمان و ژاپۆن له هه‌وڵی سنووردار كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیشه‌سازییه ئه‌تۆمییه‌كانیانن، ژوماره‌یه‌ك وڵاتی پیشه‌سازی دیكه كه ئاستێكی زۆر به‌رزی تكنۆلۆژیایان هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا و ئاگایانه هه‌وڵیان نه‌داوه بۆمبی ئه‌تۆم دروست بكه‌ن، حكوومه‌تی ئیسلامی كه خاوه‌نی نزمترین و كۆنترین ئاستی زانستی تكنۆلۆژییه، شه‌وانه‌ڕۆژ و به تێچووی ملیاردی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كان له‌وانه، مووشكی دوور مه‌ودا، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، بۆمبی ئه‌تۆم و هیتر، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدا كه ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له سووته‌مه‌نی وه‌ك، نه‌وت و گاز دانیشتووه و جیهان به‌ره‌و به‌كارهێنانی فۆرمه‌كانیتری وزه هه‌نگاو ده‌نێت، ئێران چ پێویستییه‌كی به وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه؟ مه‌به‌ستی ڕژیم زۆر زوو له‌م بواره‌دا ئاشكرابوو و ده‌ركه‌وت كۆماری ئیسلامی به‌شوێن دابینكردنی كاره‌بای هه‌رزان و جێگیر بۆ خه‌ڵكی ئێرانه‌وه نییه، به‌ڵكوو پلانی تری له مێشكدایه.
ده‌سه‌ڵاتداران و وته‌بێژانی ڕژیم بۆچه‌ند ده‌یه له‌ژێر ناویی به‌ده‌ستهێانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له چاویی خه‌ڵكی جیهان و دامزراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان شارده‌وه، وه دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو، باسیان له ئاشتیانه بوونی، وزه‌ی ته‌تۆمی كرد. ئێستا په‌رده‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه لاداوه و لاف لێده‌ده‌ن و باس له پیتاندنی یۆرانیۆمی ٩٠ له‌سه‌دی یان هه‌بوونی مووشك ده‌كه‌ن، كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ته‌تۆمییان هه‌یه، به‌و ئامانجه‌ی كه خه‌ڵك له‌ناوخۆ، له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بترسێنن و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ڕۆڵی به‌رگریكارانه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی، نه‌یاران و دوژمنه بیانییه‌كانی حكوومه‌ت چاوترسێن بكه‌ن. یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌زاران بۆمبی ته‌تۆمی، هه‌ڵوه‌شایه‌وه و كۆریای باشور، یان پاكستان، ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمین، له زومره‌ی برسیترین و بێبه‌شترین و نائه‌منترین وڵاتانی جیهانن. له كۆریای باشور برسێتی به‌رده‌وام، هه‌زاران كه‌سی كردۆته قوربانی و له پاكستانیش هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆنه‌په‌ره‌ستی و سه‌ره‌ڕۆییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ژیانی بۆ ملیۆنان كه‌س كردۆته دۆزه‌خ. به‌رنامه‌ی پیتاندنی ڕژیمی ئیسلامی بۆ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئێران جگه له هه‌ژاری، ئاكامێكی تری نییه و ماجراجۆیی و تیرۆریزمی ئیسلامیی حكوومه‌ت، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه بۆسه‌ر ئه‌منییه‌ت و ته‌ندروستی خه‌ڵكی ئیران. كاره‌ساتی چێرنۆبێل ده‌توانێ له ئێران دووباره ببێته‌وه و سه‌دان هه‌زار كه‌س ڕووبه‌ڕووی مردن و شێرپه‌نجه ببنه‌وه و ژینگه‌ی ناوچه‌كه به‌ته‌واویی له‌ناو ببات. نابه‌رپرسیارێتیی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك، ئاستی نزم و كۆن و به‌سه‌رچووی تكنۆلۆژیای ئێران، گه‌مارۆكان به هۆی تیرۆر و ماجراجۆیی ڕژیم، كۆچی زۆرێك له نوخبه‌ی زانستی له ئێران، ئاستی نزمی كۆالێتی دانشگاكان و سیسته‌می په‌روه‌رده، هه‌موویان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆڤی و ژینگه‌یی په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ته‌نانه‌ت له شكڵی به‌ناو ئاشتیخوازانه‌كه‌یدا. چیرۆكی چێرنۆبێل ده‌بێ زه‌نگێكی جدی بێت بۆ خه‌ڵكی ئێران.
بۆ پێش‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی چێرنۆبێل له ئێران و بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ژاركردنی ملیۆنان كه‌س له سایه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له ڕژیمی ئیسلامی‌دا، هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كیتر نییه، جگه له خه‌باتی زیاتر و به‌رفراوانتر له‌دژی نیزامی ئیسلامی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر و هه‌روه‌ها ڕووخاندنی ئه‌م حكوومه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ست و شه‌ڕخوازه. .