شه‌وی ڕابردوو، “كاراكاس” پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا له لایه‌ن ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه به ده‌یان جاری به‌رده‌وام بۆمباران كرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ده‌یان ناوچه له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و شاره كه‌وتووه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، كاره‌بای چه‌ندین شارۆچكه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته پچڕاوه و زیانێكی زۆر به‌ر ژێرخانه‌كانی ئه‌و شاره كه‌وتووه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڤه‌نزوێلاوه ڕاگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به ئه‌م هێرشه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
