ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، پادگانى “ئەلسوادیە” کە حوسییەکانى یەمەن و ئەندامانى سوپاى قودسى تیرۆریستى کۆمارى ئیسلامى تێدا جێگیر کراوون، لە لایەن هاوپەیمانى عەرەبی به چڕی بۆردوومان كرا و زیانێكی زۆر به هێزه‌كانی سپای قۆدسی كۆماری ئیسلامی گه‌یشت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پادگانە کەوتووەتە ئۆستانی “بەیزا”ی یه‌مه‌ن و به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئه‌و شوێنه لانه‌ی سیخۆڕی و دروورست كردنی مووشه‌ك و په‌هباد بووه. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كوژراو و برینداره‌كان له‌به‌رده‌ستا نییه به‌ڵام له ماوه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین هێرشی گه‌وره‌یه كه له یه‌مه‌ن و سووریه ده‌كرێته سه‌ر بنكه وباره‌گاكانی سپای قۆدسی ڕژیم و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.