درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه، سنووری بادینان لە پارێزگای دهۆک، دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر و هاوکات، سنووری پارێزگای سلێمانیشیان بۆردومانکرد.
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردومانی گوندی کێستەی شارەدێی کانی ماسیان کردووه و بەپێی زانیارییەکان، زیانێکی زۆر بەر ڕەزوباخی هاوڵاتیان کەوتووە و ئاگرێکی گەورەش لە ناوچەکەدا کەوتووەتەوە. هەروەها فڕۆکەکانی توركییه، بۆردومانی سنووری خواکورک و گوندی بێرکمیان لە دەڤەری برادۆست کردووه و زیانێکی زۆریان بە ڕەزوباخی هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە گەیاندووه. ههروهها فڕۆكه جهنگییهكانی توركییه گوندەکانی زێوکە، سورەگڵە و نزیک ئاڵێرەشی سەر بە شارەدێی ژاراوەی سەر بە شارۆچەکەی پشدەریان لە دەڤەری ڕاپەڕین بۆردوومان کردووه، بهڵام تائێستا زیانەکانی نەزاندراون.
