کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومان کردنی گوندەکانی سنووری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیە

بۆردوومان کردنی گوندەکانی سنووری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیە 3

سوپای تورکیە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان، دیسانەوە گوندەکانی سنووری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد و زیاتر لە ٥٠ گوللـەتۆپ بەر گوندەکانی ئەو سنوورە کەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سوپای تورکیە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو گوندی “کەفەر نایا-ی لە شەهبا و گوندەکانی “جمێلێ، کەفەر ئانتۆن، ئیرشادیا و تل عەجار” لە ناوچەی “شەرا”ی تۆپباران کرد و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سه‌باره‌ت به‌ زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە بەدەست نەگەییشتووە. جێگای ئاماژەیە بۆردوومانی شار و گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن ئەو سوپایەوه‌ لەکاتێکدا ڕووئەدات کە لە باشووری کوردستانیش تێکەلچوونەکانیان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیارییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٤ سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.