سوپای تورکیە و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە زیاتر لە ١٠٠ هاوەن ١١ گوندی تل تەمریان بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە سێ کەشاوەرز برینداربوون و ئاگر لە چەند زەوییەک کەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سوپای تورکیە و میلیشیاکانی ئەو وڵاتە بە زیاتر لە ١٠٠ گوللە تۆپ و هاوەن گوندەکانی “دیردەرە” لە باکوری تل تەمر، لە ڕێگای زرگان، تل شینان، باکوری ڕۆژهەڵاتی تل تەمر، وێستگەی بەرقی باکووری تل تەمر و چەند گوندێکی دیکەی ئەو ناوچەی بۆردوومان کردووە و بە گوێرەی زانیاریەکان ناسنامەی ئەو کەسانەی کە بریندار کراون “لوئەی خەلیل حەمەد” و “ڕەزوان تورکی تەهامی” و “ئەیمەن عەلی ئەحمەد ڕاگەیێندراوە، بەڵام زیانە ماددیەکانی هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە.