بهوتهی ئاژانسی هەواڵی هاوار ، توپخانەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی شێخ عیسا، بیلۆنییە، عەین دەقنە و مەنگیان لە هەرێمی شەهبای تۆپباران کرد.
بهپێی زانیارییهكان، ماوەی هەفتەیەکە بۆردومان و تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووەتەوە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی كە دوو ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەنقەرە لەوێوە چوونەتە تورکیا. و بهوهۆیهوه له بۆردوومانی چوار گۆندی ڕۆژئاوای كوردستان لاینیكهم ٢٥ ئەندامی ئاسایش له ئاكامی ئهو بۆردومانه گیانیان لهدهستدا.
