
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه، فرۆکە جه‌نگیه‌كانی توركیه چەند بەرزاییەک لە ناوچه‌ی برادۆستی شارۆچکەی سیدەکانیان بۆردوومان کرد.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان راگەیاند، فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیه بۆردوومانی بەرزاییەکانی گوندی “خەلیفان و گەلیی رەشی”یان کرد. هەروەها له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی تورکییه چەند بەرزاییەکی دۆڵی باڵەیانیان لە سنووری شارۆچکەی قەسرێ بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە خانووی هاووڵاتییه‌ك لە گوندی ماونان رووخا.
