ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بەرەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، ھەشت گوند و ناوچەی سنووریی ھەر دوو شارۆچکەی “باتیفا و دەرکار”یان لە قەزای زاخۆ بەچڕی بۆردوومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو شوێن و ناوچانەی شەوی رابردوو لە دەوروبەری بێگوڤا و باتیفا لە لایەن تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردوومان و تۆپباران کراون، بریتین لە؛ “ریسێ و شێدنە” له باکووری ناحییەی باتیفا، “کالگهۆڕێ و بەرانشێ” له کۆمەڵگەی بێگوڤا و هەروەها “خیزاڤا، گوندی مەلا عەرەب، بانکێ، منینێ و ئەڤلەهێ”، له باکووری رۆژئاوای باتیفا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانەکانی بۆردوومانەکەوە ئاشکرا نەکراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لەماوەی سێ ساڵی رابردوو بەهۆی هێرشی توركییه بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئامێدی، جگە لە زیانە ماددییەکان، ٣٣ کەسی مه‌ده‌نی لە سنووری ئامێدی گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی زۆریش لە هاووڵاتییان گوندەکانیان چۆڵکردووە.