فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه كاتژمێر ٩ و ٣٠ دهقیقهی ڕۆژی دوشەممەوە، گوندی “بۆڵێ”ی سەر بە ناحییەی سەنگەسەریان لە قەزای پشدەر بۆردومان کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری ناحییەی سەنگەسەر لهمبارهوه راگەیاندووه، بەهۆی بۆردومانەکانەوە هاوڵاتییەک بەناوی “عەبدوڵڵا مەولود” بریندار بووه و هەروەها ژمارەیەک خانوی هاوڵاتیان ڕووخاون و زیان بە ڕەز و باخ و پوش و پاوان و ژینگەی ناوچەکەش گەیشتووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد كه بەهۆی چڕی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییهوه، تائێستا نەتوانراوە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.