میدیاكانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی ڕایانگه‌یاندووه كه فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی توركییه له‌درێژه‌ی بۆردوومان كردنی ناوچه‌كانی هه‌رێم، چەند گوندێکی سنوری کۆمەڵگەی “باگێر”یان بۆردوومانکردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ڕۆژی شەممە ١١ی گه‌لاوێژ، فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی توركییه چەند گوندێکی دەروبەری کۆمەڵگەی باگێر له سنوری پارێزگای دهۆکیان بۆردومانکرد، له‌م هێرشه‌دا ئۆتۆمبێلێکیان بە ئامانج گرتووە و بە تەواوی سوتاندوویانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هەتا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه دیارنییە کە بۆردومانەکە زیانی گیانی هەبووە یان نا.