ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپخانه‌وه گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستانی به چڕی بۆردوومان كرد و هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی “ته‌ل عه‌باس”، “سووریانی”، “ته‌ل خاتوون” و شارۆچكه‌ی “تهربهسپی” له ڕێگه‌ی درۆن و تۆپخانه‌وه به چڕی بۆردوومان كردووه و زیانێكی زۆری ماده‌ی به كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه گیانیه‌كانی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
