به‌یانی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و تۆپخانه‌ی به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدییان بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ١٥ گوندیان له ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌فرین و ناوچه‌ی شه‌هبا به چڕی بۆردوومان كردووه، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی نه‌زانراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ناوچه شاخاوییه‌كانی شاری ئامێدی له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردوومان كراوه و ئاگرێكی گه‌وره له دارستانه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.