ڕۆژی هه‌ینی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێرشێكی چڕی مووشه‌كه‌ی و ئاسمانی كرایه سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا و له وڵامدا ئه‌رته‌شی تورك چه‌ند ناوچه‌ی له ڕۆژئاوای كورستان بۆردوومان كرد، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان هێزی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له هێرشی ئاسمانی و مووشه‌كی بۆ سه‌ر باب و باكووری حه‌له‌ب كوژراو و بریندار بوون، به‌ڵام هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. له وڵامدا ئه‌رته‌شی توركیا كانتۆنی شه‌هبا، ناوچه‌ی شێراوا و شێرای له عه‌فرین كرده ئامانج و زیانێكی ماده‌ی زۆری گه‌یانده خه‌ڵكی ناوچه‌كه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ٨٩ هه‌زار و ٤١٨ قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
