ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا سێ گوندی ده‌ڤه‌ری “مژێ” له چیای ئامێدیان به چڕی بۆردوومان كرد، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ گونده له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی توركیا چۆڵ كرابوون، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ماڵ و خانه‌باخی خه‌ڵكیان بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆریان به كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یاند. له ساڵانی ڕابردوودا به ده‌یان گوند به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چۆڵ كراون و هێشتا داگیركارییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه فاشیسته كۆتایی نه‌هاتووه.