کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی چه‌ند گوند له‌ لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌

بۆردوومانی چه‌ند گوند له‌ لایه‌ن

بۆردوومانی چه‌ند گوند له‌ لایه‌ن

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، گوندەکانی گرگاشێ و سپیندار لە سنوورى بەرێگاری لە دێرەلووک و ئامێدێ، لەلایەن فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکییه‌وە بۆردوومان کران و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە.

دانیشتووى ئەو ناوچەیە راگەیاند: فڕۆکەکانى تورکییه‌ بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە و دەنگى فڕوکە و بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ خەڵکى گوندەکانى ئەم ناوچەیە دروستکردووە. هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرى شارۆچکەی دێرەلووک راگەیاند: “فڕۆکەکانی توركییه‌ت تا ئێستا دووجار “گەلى بزنێ”یان بۆردوومانکردووە، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى به‌دواوه‌ نەبووە.