ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سوورییە، لانیكه‌م ٦ كه‌س کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییە، شەوی شەممە ٧ی پووشپەڕ، چەند فڕۆکەی نەناسراو هێرشیان کردووه‌تە سەر گوندێک بە ناوی “ئەلعەباس” لە ئەبووکەمال، لە سنووری نێوان سوورییە و عێراق کە بنکە و بارەگای سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی سەر بەو ڕێژیمەی تێدایە جێگیركراوه و لە ئاکامدا ٦ کەس له‌وانه دووکەس له چه‌كدارانی گرووپه‌كانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کوژراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه کە هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ كه‌س به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.