به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بنه‌كه‌كانی “پ.ك.ك”یان له باكووری هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیان له ڕۆژئاوای كوردستان به چڕی بۆردوورمان كرد و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، بنه‌كه‌كانی “پ.ك.ك” له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به چڕی بۆردوومان كراوه به‌ڵام هێشتا زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه. هاوكات فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا كێڵگه‌یه‌كی كشتووكاڵییان له سه‌ر ڕێگای حه‌سه‌كه بۆ ته‌لته‌مه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی “چلاغای” له حه‌سه‌كه و گوندی “ته‌لحه‌به‌ش” له عاموودا له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه به چڕی بوردوومان كراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌و هێرشه چه‌ند كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.