کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی هاوكاتی ڕۆژئاوا و باشووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

بۆردوومانی هاوكاتی ڕۆژئاوا و باشووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیا هاوكات گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ی منبج له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌ی برادۆستی له‌ باشووری كوردستان به‌ چڕی بۆردوومان كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، پووش و پاوانی كه‌شاوه‌رزانی منبج له‌ ڕۆژئاوای كوردستان پاش تۆپبارانه‌كانی توركیا، ئاگری گرتووه‌ و له‌ ناو چووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان ڕوویداوه‌ و فڕۆكه‌كانی تورك ناوچه‌كه‌یان به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ زیانه‌ گیانیه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ هێشتا ڕوون نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه‌ بكێشێت، شه‌ش هه‌زار گوندنشینی هه‌رێمی كوردستان ماڵ و حاڵیان به‌جێ دێڵن.