ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسداران به تۆپخانه و ئه‌رته‌شی توركیا به فڕۆكه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی برادۆست و سپای پاسداران ناوچه‌كانی “دۆڵی ڕوست“، “كونه گورگه“، به‌رده سوور“، “شیلان“، “كه‌پره” و “ئه‌ستێرۆكان“ی له هه‌رێمی كوردستانیان به چڕی بۆردوومان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه سپای پاسداران ناوچه سنوورییه‌كان و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش له ڕێگه‌ی په‌هباد و مووشه‌كه‌وه بنكه‌ی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی بوردوومان كرد كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٧ كه‌س و برینداربوونی ٥٠ كه‌س.