به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی بۆردومانی ناوچەی سیدەکان له لایه‌ن فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه، هاوڵاتیەک گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه لە دەڤەری سیدەکان لە سنوری ئۆستانی هەولێر، بۆردومانی مەڕدارە کۆچەرییەکانیان کردووە. هاوکات، بۆردومانەکە کۆچەرییەکانی کوێستانەکانی بەردە سپییانی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی ئاکرێی سەر بە ئۆستانی دهۆک گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە شەوی ١٥ی ئەم مانگەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌ڕته‌شی توركییه هێرشێکی به‌ر فراوانیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.