ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی سنوری ناوچە شاخاویەکانی برادۆستیان كرد و هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی زركانی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان شاره‌وانی ئه‌و شاره‌یان كردووه‌ته ئامانج.
بەپێی زانیارییه‌كان، فڕۆکە جەنگییه‌كانی دەوڵەتی تورکیا، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری شارەدێی “سیدەکانی” سەر بە شارۆچکەی “سۆران”یان لە پارێزگای هەولێر كرد. به وته‌ی دانیشووانی ئه‌و ناوچه‌یه، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناوچه ئاوه‌دانییه‌كانی “مغار”، “بێشوار” و “ده‌رواره”یان كردووه‌ته ئامانج كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێدا ده‌ژین و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به ڕه‌ز وباغچه‌ی خه‌ڵكی گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها به ناوچه‌ی زركانی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا شاره‌وانی ئه‌و شاره‌یان كرده ئامانج كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌ستا نییه
