کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی كونه‌ماسی له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركییه‌

بۆردوومانی كونه‌ماسی له‌ لایه‌ن فڕۆه‌كه‌یه‌كی جه‌نگی توركییه

بۆردوومانی كونه‌ماسی له‌ لایه‌ن فڕۆه‌كه‌یه‌كی جه‌نگی توركییه

ئێوارێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركییه‌ بۆردومانی ناوچەی کونەماسی لە قەزای چوارتا کرد و بەهۆیەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

له‌م پێوه‌نده‌دا، قایمقامی چوارتا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسەی گیان له‌ده‌ستداوه‌ چەکدار بووه‌ و تا ئێستا ناسنامەکەیشی ئاشکرانەکراوە. باسی لەوەشکرد، کە شەش کەس له‌وانه‌ دوو منداڵ برینداربوون كه‌ پێنجیان ئەندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ به‌ بیانووی بوونی هێزه‌كانی “پ ك ك” له‌ هه‌رێمی كوردستان‌، چه‌ندین ناوچه‌یان بۆردوومان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ و زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵك و سرووشتی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌.