کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی قورسی غه‌زه‌ و لوبنان له‌لایه‌ن ئیسڕائیل

بۆردوومانی قورسی غه‌زه‌ و لوبنان له‌لایه‌ن ئیسڕائیل 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له‌ لوبنان و غه‌زه‌ بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ڕۆژی ڕابردوو،هێزه‌ زه‌مینه‌كانی ئیسڕائیل چوونه‌ نێو خاكی لوبنانه‌وه‌ و شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته و چه‌كدارانی حیزبۆڵڵا ڕوویدا. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ١٥ سه‌ربازی ئیسڕائیلی كوژراو و بریندار بوون. له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌یرووت و باشووری لوبنانی به‌ چڕی بۆردوومان كرد. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی لوبنان، ٤٦ كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٨٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌ بۆردوومان كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ش دا، ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ زاواكه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا و چند ئه‌ندامی سپای قودس له‌ بۆردوومانی ناوچه‌یێك له‌ دیمه‌شق كوژراون.