ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆکەکانی توركییه لە نزیک گوندی شێرانەی سەر بە ناحیەی دێرەلووک “ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان کردە ئامانج كه سێ گەریلای پەکەکە و هاوولاتییه‌كیش کە لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک بووە، بەهۆی ئەو بۆردوومانە بریندار بوون.
هه‌ر ناوه جارێ ده‌وڵه‌تی توكییه به بیانووی جۆراوجۆر په‌لامار ده‌باته سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه سنووریه‌كان و ژیان و گوزه‌رانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. شایانی باسه، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەراوکێیەکى زۆر بۆ هاولاتیان و گەشتیارانى ناوچەکە دروستبووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانى تورکییه‌وە تائێستا بەدەیان کەسى مەدەنى کوژراون و بریندار بوون.