ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، باسی له بۆردوومانی سه‌رله‌نوێی پێگه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی له ناوچه‌ی ده‌یره‌لزووری سوورییه كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنكه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی ده‌یره‌لزوور له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه بۆ جارێكی دیكه كرایه ئامانج. شایانی باسه، به‌دوای ئه‌م هێرشه، پێگه‌كانی سپا و میلیشیاكانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی له لایه‌ن چه‌ندین په‌هپاده‌وه له ده‌ورووبه‌ری “حه‌ما” كراوه‌ته ئامانج.