ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، فڕۆكه‌كانی ئۆردۆن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی حه‌بی “كاپتاگۆن”یان له سووریه كرده ئامانج و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبۆڵڵای لوبنان كوژرا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، فڕۆكه‌كانی ئۆردۆن له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیجاره‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سووریه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته، دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی حه‌بی “كاپتاگۆن”ی سه‌ر به حیزبۆڵڵای لوبنانیان له ئوستانی “ده‌رعا”ی سووریه كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌و هێزه به‌ناوی “مه‌رعی ئه‌لڕه‌مسان” كوژراوه.
