فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆ جارێكی دیكه بناری قەندیل و چیای کورتەکەیان بۆردوومان كرد و بەهۆیەوە بهشێكی زۆر له پووش و پاوهنی ناوچهكه له ئاگردا سووتا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، دوانیوڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی مانگی گهلاوێژ فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردومانی بناری قەندیل و چیای کورتەک و دەوروبەری گوندی بڕەدێ- یان کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.