کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی به‌رزاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن سپای پاسداران

بۆردوومانی به‌رزاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن سپای پاسداران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان،  سپای پاسداران به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مووشەک له‌ به‌رزاییه‌كانی “ته‌لان” سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سیده‌كانی داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م هێرشه‌دا هێرش کراوەتە سەر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و شوێنی ژیانی خه‌ڵک و باخ و مه‌زرایه‌كی زۆری هاووڵاتییان ئاگریان تێبه‌ربووه‌ و زه‌ره‌ری زۆر به‌ شوێنی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گه‌یشتووه‌. هەر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، سپای پاسداران ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كردبووه‌ ئامانج.