ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، ڕژیمی داگیركه‌ری توركیا ٤٥ تانكی دیكه‌ی بۆ ناوچه‌ی سه‌رگه‌لێ” له ئامێدی گواسته‌وه و هاوكات ناوچه شاخاوییه‌كانی به چه‌ڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “سی.پی.تی”، نزیكه‌ی دوو هه‌زار تانكی ئه‌رته‌شی توركیا له هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون و هاتووچۆی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له پارێزگای دهووك زوورتر بووه. ڕۆژی ڕابردوو، ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هێكتار دارستان، ڕه‌ز و باخی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئاگردا سووتا. به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، به‌شێكی زۆر له گوندنشینان ناچار به چۆڵكردنی خانووه‌كانیان بوون و هێشتا ده‌وڵه‌تی عێراق كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر به‌و پێشێلكارییانه‌دا نه‌بووه.