کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌لایه‌ن توركیا

بۆردوومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌لایه‌ن توركیا

له‌ دوو ڕۆژی  ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی فاشیستی توركیا زیاتر له‌ ٧٠ جار ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردوومان كردووه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پ.ك.ك له‌ دوایین كۆنگره‌ی خۆیدا بڕیاری بێده‌نگ كردنی چه‌ك و خۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داوه‌، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وامه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پڕسی كورد هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. بۆردوومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، زیانێكی زۆری له‌ گوندنشینان داوه‌ و به‌ ده‌یان گوند چۆڵ و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون.