شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، فڕۆكه‌كانی ئه‌مرێكا چه‌ند بنكه نیزامی و كۆگای ته‌قه‌مه‌نی حووسیه‌كان و به‌نده‌ری ڕاس عیسایان به چڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٤٣ كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا بۆ بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهاتی حووسییه‌كان، به‌نده‌ری ڕاس عیسای بۆردوومان كردووه. به‌رپرسانی یه‌مه‌نی ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١٣ كرێكار و كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٣٠ كه‌س بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ده‌وڵه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن ٨٠ هه‌زار سه‌بازی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان ئاماده كردووه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا شاره‌كانی سه‌نعا و حۆده‌یده ڕزگار بكه‌ن. هه‌ر چه‌ند ئه‌مریكا هێشتا ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه، به‌ڵام فه‌رمانده نیزامییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشه‌كانی ئه‌مریكا به ده‌رفه‌تێكی باش بۆ له‌ناوبردنی حووسییه‌كان ده‌زانن.