
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سوورییه، لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سەر بنکەی سەربازی مهعیزلییهلە سوورییه حەوت کەس کوژراون و چەند کەسی تریش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو بنکەیەدا جێگیر کرابوون. چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان ڕایگەیاند کە چەند فڕۆکەیەکی جه‌نگی بنكه‌ی ئاسمانی مه‌عیزلییه کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێ لە نزیک عێراق کردووه‌تە ئامانج و ژمارەیەکیان لێ کوژراون و برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ کەس ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. هەروەها بنکەکانی هێزەکانی نزیک لە ڕژیمی ئێران لە دەوروبەری شاری “ئەلبوکەماڵ”، لە نزیکیی سنووری سوورییه و عێراق بوردومان کراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە سەرەتای دەستپێکی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری لە سوورییه لە ساڵی ٢٠١١ەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل بەشێوەی بەردەوام ناوچەگەلێکی لە خاکی سوورییه‌دا بوردومان کردووە. زۆرینەی ئامانجی ئەو هێرشانە بنکەکانی ئەرتەشی سوورییه ، هێزە چەکدارە ئێرانییەکان و شەڕکەرەکانی حیزبوڵڵا لە خاکی سوورییه‌دا بووە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لە ڕێكه‌وتی ١٥ی هه‌ر ئه‌م مانگه‌ش، هێرشێکی لەم شێوەیە لە سوورییه کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌هۆیه‌وه، ١٤ چەکدار کوژران.
