ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ١٠ كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی كوژراون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ١٠ كه‌س، هه‌شتیان عێراقی بوون و دوو كه‌سیان سووری بوون. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، كۆگای ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی گوازتنه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه. ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له ڕێكه‌وتی ٣ی سێپتامبریش، ١٦ میلیشیای سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی، له هێرشێكی هاوشێوه‌دا كوژراون. شایانی باسه، له ساڵی ٢٠١١وه هه‌تا ئێستا، ٣٨٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان ملیۆن كه‌سی ئاواره بوون.