کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی بناری قەندیل لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیا

بۆردوومانی بناری قەندیل لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیا 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ئەم بەیانیەی قەندیل، چوار کەس بریندار و سێ خانووی خەڵکی دانیشتووی ئەو دەڤەرە بە تەواوی ڕووخا و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر باخ وباخاتی خەڵک گەیشت.

شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بۆردوومانی گوندی “سینەمۆکە” و “سەرگەنێڵ”یان لە بناری قەندیل کرد. بەپێی دوایین زانیاریی، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە، چوار کەس بە ناوەکانی “ئاوات”، “کاکەسوور”، “عوزێر” و “مام عەبدوڵا” برینداربوون. بە وتەی هاووڵاتییانی بناری قەندیل، جگە لە وێرانبوونی سێ خانوو، سەرجەم ماڵەکانی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە، ده‌رگا و پەنجەرەی ماڵەکان شکاوە، رەز و باخی گوندنشینان زیانیان پێگەیشتووە.