کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی باكووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

بۆردوومانی باكووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئامێدییان بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆریان به‌ گوندنشینان گه‌یاند.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ناوچه‌كانی نێشته‌جێ بوون، باخ و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی گوندی گۆهه‌رزه‌ و شاره‌كانی دیه‌ره‌لۆك و ئامێدی چه‌ندین جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ جووتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.