
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکییه چیای بێرمکە و گوندی بێپاڵانیان لەبناری قەندیل بۆردومان کرد و هاوکات بەچڕیش بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە دۆڵی باڵەیانی سەربەقەزای چۆمان کرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆکەکانی تورکیه گوندی ماونان لە سنوری ناحیەی قەسرێیان بۆردومانکردووە. هاوڵاتییەکی ئه‌م گونده ڕاگەیاندووه، فڕۆکەکانی تورکیه بۆردومانی خانووێکیان لە ناو گوندەکەدا کردووە و زیانی مادی زۆر بەر چەند خانووێک کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانی نەبووە. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، لە ئێستادا دانیشتوانی گوندەکە زۆر لە دڵەڕاوکێدا دەژین و دەترسن بۆردومانەکان بەردەوامبن.
